مه‌سعود بارزانى
443 جار بینراوە 27/12/2018 07:53 AM

بارزانی پەیامێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی بۆ ڕێبوار تەڵەبانی بڵاوکردەوە



سنورمیدیا-زم

دوابەدوایی ئەوەیی دوێنێ چوارشەممە 12/25 دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕێبوار تەڵەبانی دەرکرد،مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و بڕیارەکەیی وەک کارێکی تەواو سیاسی و دوور لە یاسا لەقەڵەمدا.

 

لە پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی ئەوەی ڕوون کردووەتەوە:" بڕیاری دادگای کەرکووک دەربارەی گرتن و سزادانی بەڕێز رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ته‌واو سیاسییه‌ و پێوه‌ندی به‌ بابه‌تی دادوه‌ری و یاساییه‌وه‌ نییه‌".

 

ڕاشیگەیاندووە:"ڕێبوار تاڵه‌بانی، دژی پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی شاری كەركووك كردووه‌".

 

ڕونیشکیردووەتەوە:"ئه‌م جۆره‌ بڕیارانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌ دۆخی سیاسی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، بەڵکو گرفته‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌".

 

مەسعود بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوادەکات و سنورێک بۆ ئەم جۆرە بڕیارە سیاسیانە دابنرێت و ڕایدەگەیەنێت:"داوا له‌ داموده‌زگای فیدراڵ و لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كان و حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌م، پێویستە سنوورێك بۆ ئه‌م جۆره‌ بڕیاره‌ سیاسیانە دابنێن، كه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و كێشه‌كانی كه‌ركووك ناكات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure