.
371 جار بینراوە 25/12/2018 06:28 PM

سودەکانی زەیتی زەیتون بۆ پێست بزانە



زه‌یتی زه‌یتون یه‌كێكه‌ له‌ باشترین جۆره‌كانی زه‌یت بۆ پێست و قژ، جگه‌ له‌وه‌ی بۆ خواردنیش زۆر به‌سوده‌ و نابێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری و سوودێكی زۆری هه‌یه‌.

 

زه‌یتی زه‌یتون به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ زۆر ماڵدا هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئاسانه‌ به‌كارهێنانی هه‌ركاتێك مه‌به‌ست بێت، چونكه‌ باشترین خۆراكی پێسته‌ و ده‌توانیت پێش خه‌وتن شه‌وانه‌ له‌ پێستی روخسارتی بده‌یت، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی پێدا بهێنیت وه‌ك مه‌ساج. به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی پێست له‌ چرچی و په‌ڵه‌ و كرانه‌وه‌ی ره‌نگه‌كه‌ی، ره‌نگی پێست یه‌كده‌خاته‌وه‌ و ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی له‌ ئه‌نجامی زیپكه‌ و برینه‌وه‌ به‌جێماون لایان ده‌بات. به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون شه‌وانه‌ پێست ده‌پارێزێت و ده‌یگه‌شێنێـه‌وه‌ و بریقه‌داری ده‌كات، یارمه‌تی خانه‌ مردووه‌كانی پێست ده‌دات و زیندوویان ده‌كاته‌وه‌.

 

 

رێگه‌ له‌ دروستبوونی زیپكه‌ ده‌گرێت و شوێنه‌واره‌كانی ده‌شارێته‌وه‌. زه‌یتی زه‌یتون برێكی زۆر پێكهاته‌ی به‌سودی تێدایه‌، وه‌ك ڤیتامین ئه‌ی و كه‌ی و ئێچ هه‌ر بۆیه‌ باشترین مادده‌ی خۆراكی ده‌دات به‌ پێست. زه‌یتی زه‌یتون پێست له‌ تیشكی خۆر ده‌پارێزێت، جگه‌ له‌وه‌ی كاتێك به‌و زه‌یته‌ مه‌ساج ده‌كه‌یت ماسوله‌كه‌كانی پێستی روخسارت ده‌جولێت و سوری خوێن چالاك ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی زوو خه‌وتن ده‌دات. ده‌كرێت زه‌یتی زه‌یتون به‌كاربهێنیت بۆ ژێر چاوه‌كانت، چونكه‌ رزگار ده‌كات له‌ چرچی و هه‌ڵئاوسان و ره‌شیه‌كان.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure