دابه‌شكردنى مووچه‌
861 جار بینراوە 23/12/2018 01:32 PM

موچەی پەرلەمانتاری نەما ژمارەیەک پارێزەر هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە



سنور میدیا

دادگای فیدراڵی عێراق موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران هەڵدەوەشێنێتەوە، بریاری هەڵوەشاندنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران لەسەر سكاڵای ژمارەیەك لە پارێزەر بوە، پارێزەرەكان دەڵێن لەكاتی دادبینی‌و بەرگریكردن لە بریاری هەڵوەشاندنەوەكە ژیانیان لە مەترسیدا بوە.

 

بە پێی هەواڵێک دادگای فیدراڵی عێراق بریارێكی بۆ هەڵوەشاندنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەركردوە‌و بریارەكە لە 60 پەرەی رونكردنەوە پێكدێت، راشیدەگەیەنێت برگەی 13 لەیاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تایبەتە بە خانەنشینی پەرلەمانتاران هەڵوەشێنراوەتەوە.

 

ئاماژەبەوەش دەكات بریارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵای ژمارەیەك پارێزەر بوە، پارێزەرەكانیش بریارەكە بە سەكەوتنی گەلی عێراق دەزانن، باس لەوەش دەكەن لەكاتی دادبینی‌و بەرگریكردن لە بریاری هەڵوەشاندنەوەكە ژیانیان لە مەترسیدا بوە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure