.
801 جار بینراوە 22/12/2018 05:55 PM

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری پاشەکشێی ھێزەکانی ئەمریکایی بۆ سەرۆک کۆمار ئاشکراکرد



سنورمیدیا-زم

ئەمڕۆ شەممە ٢٢|١٢|٢٠١٨ سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح پەیوەندییەکی تەلەفونی لە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێ گەیشت و پێکەوە دوایین پێشھاتی ناوچەکە و جیھانیان تاوتوێکرد.

 

ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار ڕوونیکردووەتەوە:وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھۆکارەکانی بڕیاری پاشەکشێی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بە چڕیی بۆ بەڕێز سەرۆک کۆمار روونکردەوە، لەو بارەیەوە دووپاتیکردەوە "ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەند دەبێت بە بەرەنگاربوونەوەی داعش و تیرۆر لە عێراقدا. بەڕێز سەرۆک کۆماریش لای خۆیەوە بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای راگەیاند عێراق و ناوچەکە پێویستیان بە چارەسەرێکی سیاسییە بۆ قەیرانی سوریا و کۆتایی ھاتنی ئەو توندو تیژیی و ململانێ بێ ھودەییە کە گەلی سوریا باجێکی زۆری بۆ داوە بە ھۆی داگیرکردنی شارەکانیان لەلایەن تیرۆریستانەوە کە دڕندانەترین تاوانیان بەرامبەر ئەنجام دراوە".

 

ھاوکات وتوشیەتی :"دەستوەردانی دەرەکییەکان ئەو وڵاتەیان وێرانکردووە. سەرۆک بەرھەم ساڵح لە میانەی گفتوگۆ تەلەفۆنیەکەدا لەگەڵ مایک پۆمپیۆدا دووپاتیکردەوە کە پێویستە پاشەکشێ کردنەکەی ھێزەکانی ئەمریکا فاکتەری بەدیھاتنی ئاشتی بێت، لەسەر بنەمای رێز گرتنی مافی سورییەکان و بڕیاری سەربەخۆییانە نەک قۆناغێکی تری توندو تیژیی و دەستوەردانی تر سەرھەڵبداتەوە".

 

سەرۆک کۆمار ئەوەشی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راگەیاندوە:"کە پێویستە بارودۆخی عێراق رەچاو بکرێت و پڕیشکی گرژیی و ئالۆزییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەر نەکەوێ، ھەروەھا ئەوەیشی روونکردەوە کە دەبێت پارێزگاریکردن لە سەروەریی و بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق بکرێتە بناغەی ھەر مامەڵە کردنێک لە پێناوی چەسپاندنی ئارامی و پاراستنی دەستکەوتەکانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا".

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure