ئيبراهیم جەعفەری
695 جار بینراوە 21/12/2018 12:21 PM

ئيبراهیم جەعفەری مردوه‌ ؟



سنور ميديا 

نوسینگەی ئيبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی پێشووی عیراق، هەواڵی مردنی جەعفەری رەتدەكاتەوە.

 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن نوسینگەی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی پێشووی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە"ئەو هەواڵەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لەبارەی كۆچی دوایی دكتۆر ئیبراهیم جەعفەرییەوە بڵاوبوونەوە، دوورن لە راستییەوە".

 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"سوپاسی و پێزانینمان هەیە بۆ ئەو هەستە بەجۆشانەی نیگەرانییان بەرانبەر بەو درۆیانە دەربڕیبوو كە لەلایەنە هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لەبارەی كۆچی دوایی جەعفەرییەوە بڵاوكرانەوە".

 

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی پێشووی عیراق، بە یەكێك لە كەسێتییە سیاسییە دەركەوتووەكانی شیعە لە دوای روخانی رژێمەكەی سەدام حسێن لە ساڵی 2003 دادەنرێت، جگە لە دوایین پۆستيشی وەك وەزیری دەرەوە، سەرۆك وەزیران و سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان بووە، وێڕای ئەوەش لەپاش جیابوونەوەی لە حزبی دەعوەی ئیسلامی، حزبێكی بە ناوی حزبی ئیسڵاح دامەزراند كە لەلایەن خۆیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure