.
539 جار بینراوە 20/12/2018 10:11 PM

چەند بیركردنەوەیەكی هەڵە لەسەر هەڵامەت



سنورمیدیا-زم


هەڵامەت یەکێکە لەو نەخۆشیانەی زیاتر لە وەرزی زستاندا توشی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی کەتوانای بەرگریکردنیان لە لەشدا کەمە و توشی ڤایرۆس دەبن،بەڵام چەند بیركردنەوەیەكی هەڵە لەسەر هەڵامەت هەیە کە زۆرێک لە هاوڵاتیان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەجەستەیی دەکەن یاخود بیستوویانە لەبارەیەوە.

 

1- نەخۆشییەكە بە ئارەقكردنەوە لەجەستە دەردەچێت: زۆر كەس كاتێك هەڵامەت دەگرن دەچنە نێو جێگەیەكی گەرم و جلی زۆر لەبەر دەكەن تاوەكو ئارەق بكەنەوە ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە هەڵەیە و تەنیا لەبەر ئەوەی جەستەت گەرم دەبێتەوە هەست بە باشی دەكەیت.


2- ڤاكسینی ئەنفلۆنزا تووشی نەخۆشیەكەت دەكات: بە بڕوای هەندێك كەس كاتێك كوتانی وەرزی ئەنفلۆنزا دەكرێت پێی وایە دەستبەجێ تووشی هەڵامەت دەبێت ، بەڵام لە ڕاستیدا بیركردنەوەیەكی هەڵەیە و تووش نابیت.


3- سیستمی بەرگری جەستە لاوازە: ئەگەر سیستمی بەرگری جەستە لاواز بێت بەرامبەر نەخۆشكەوتن ئەوە هیچ پەیوەندی بە هەڵامەتەوە نیە ، چونكە كەسێكی نەخۆش و كەسێكی سەلامەت وەكو یەك تووش هەڵامەت دەبن.


4- ڤیتامین سی: هەندێك بیروبۆچوون هەیە كەزۆر خواردنی ڤیتامین سی دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا، ئەمە هەڵەیە و بەكارهێنانی ڤیتامینەكان سوودێكی زۆر دەگەیەنێت بە جەستە.


5- ئەنفلۆنزای زستان: زۆرینەی خەڵك پێی وایە سەرمای زستان دووچاری ئەنفلۆنزای دەكات، بەڵام لە ڕاستیدا پایز و بەهار وەرزی گونجاوی ئەنفلۆنزان.


6- شیر نەخوادرنەوە: خەڵكانیك دەڵێن نابێت لەكاتی ئەنفلۆنزادا شیربخورێتەوە چونكە شیر نەخۆشیەكە قورس دەكات، بەڵام لە ڕاستیدا تاوەكو دەتوانیت شیر بخۆنەوە و هیچ رێگریەك نیە بۆ چاكبوونەوە.


7- سەرما دەبیتە هۆی ئەنفلۆنزا: هەمیشە بەتەمەنەكان پێمان دەڵێن پۆشاكی زیاتر لەبەر بكەن با نەخۆش نەكەون ، بەڵام ئەمە هەڵەیە و ئەنفلۆنزا ڤایرۆسیكە لەو وەرزانەدا لە هەوادا بڵاودەبنەوە كاتێكیش دووچاری دەبیت گەرمات بێت یا سەرما هیچ جیاوازییەكی نیە.


8- لەكاتی بوونی ( تا ) نابێت خواردن بخۆیت: دەڵین تووش بووی ئەنفلۆنزا لەكاتی بوونی تادا خواردن نەخوات باشترە ، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوە زۆر هەڵەیە چونكە دەبێت نەخۆش لەو كاتانەدا خواردنە شلەمەنیەكان بخوات تاوەكو زووتر چاك ببێتەوە.


ئا / ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure