سنور ميديا
263 جار بینراوە 20/12/2018 11:41 AM

وه‌زیری به‌رگری توركیا: له‌ کاتێکی گونجاودا كورده‌كان له‌ خه‌نده‌قه‌كانیان ده‌نێژین



سنور ميديا 

له‌ دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاریدا به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له‌ کاتێکی گونجاودا كورده‌كان له‌ناو خه‌نده‌قه‌كانیان ده‌نێژین.

 

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌: كه‌ وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه‌ له‌ ئێستا مه‌بج و رۆژهه‌ڵاتی فورات ماوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی چڕ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.

 

راشیگه‌یاند: به‌م نزیكانه‌ هێرشی سه‌ربازی ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر یه‌په‌گه‌ كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی باكوری سوریای به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌.

 

وه‌زیری به‌رگری توركیا راشیگه‌یاند: له‌كاتی گونجاودا كورده‌كان له‌ناو خه‌نده‌قه‌كانیان ده‌نێژین.

 

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هه‌موو هێزه‌كانیان له‌ سوریا ده‌كشێننه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure