.
476 جار بینراوە 14/12/2018 11:23 PM

بەوێنەی پڕۆفایلدا کەسایەتییەکان بناسەرەوە



سنورمیدیا

له‌ فارسیه‌وه‌ -توێژه‌ری ده‌رونی: فه‌رهاد ئەحمەد

 

 

توێژەرانی دەروونی و شارەزایانی زمانی جەستە وای دەبینن لە ئەگەریی هەبوونی شارەزایی و زانیاری لەو دوو بوارەدا، مرۆڤەکان دەتوانن زووتر لە کەسانی دەوروبەریان تێبگەن و بەشێوەیەکی باشتر کارەکانی ڕۆژانەیان ئەنجام بدەن و کەسایەتیەکان بناسنەوە،لەم بابەتەی سنورمیدیادا ئاشنادەبیت بە ناسینەوەیی 9 کەسایەتی جیاواز بەهۆیی وێنەی پرۆفایلەکانیانەوە.

 

1-ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌ی پڕۆفایله‌كانیان به‌شێك له‌ ده‌موچاو یان ئه‌ندامێكیان دیاره

 

- ئه‌م كه‌سانه‌ متمانه‌ به‌خۆبونیان تاراده‌یه‌ك به‌رزه‌ ، وه‌ ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ له‌ وێنه‌ی پڕۆفایله‌كه‌یاندا دیاره‌ ، واته‌ چاویه‌تی یان رومه‌تیه‌تی یان هه‌ر ئه‌ندانمێكی تر ئه‌وه‌ زۆر سه‌رسامه‌ به‌و ئه‌ندامه‌ی خاڵی به‌هێز و سه‌رن ڕاكێشه‌ لای ئه‌و وه‌ له ‌90% ئه‌م كه‌سانه‌ یان زه‌عیف یان قه‌ڵه‌ون له‌ جه‌سته‌ی خۆیان ناڕازین ، كه‌متر متمانه‌ به‌ هاوڕێ وكه‌سه‌ نزیكه‌كانیان ده‌كه‌ن.

 

 

50561914122018_1.jpg

 

2-وێنه‌ی سێڵفی له‌ سه‌ر پرۆفایله‌كه‌یانه‌

 

كه‌سانێكن كه‌ هه‌میشه‌ له‌ كاتی قسه‌ كردن خۆیان به‌ باشتر و زیره‌كتر ده‌زانن ، وه‌ كه‌سانێكن هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و كاریان هه‌یه‌ ،‌هه‌میشه‌ حه‌زیان له‌ كاركردنی گه‌وه‌ریه‌ وه‌ك مودیری یا سه‌رپه‌رشیاری كار ، وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ زۆر چێژ له سه‌یركردی وێنه‌و ڤیدۆكانی خۆیان ده‌بین كاتێ سه‌یری ده‌كه‌ن، كه‌مێ حه‌سودیش له‌م كه‌سانه‌دا به‌دی ده‌كرێت.

 

 

17571914122018_2.jpg

 

3-ئه‌وكه‌سانه‌ی وێنه‌كه‌یان له‌ ناو سروشته‌ یان ده‌م به‌ خه‌نده‌ن

 

وێنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ كافتریایه‌كه‌ یان خواردنێك له‌ به‌رده‌ستدایه‌ یان له‌ ناوی دیمه‌نی سورشتی - ئه‌م كه‌سانه كه‌مێ ساردو سڕن له‌ ده‌ست به‌كاركردن و ئیش وكاره‌كانیان ،به‌ڵام كه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن به‌خێرای كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌می زۆر بڵێن ، هه‌میشه‌ حه‌زده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی ڕۆشتوه‌ یان بینویه‌تی قسه‌ بۆ خه‌ڵك بكه‌ن .

 

 

40571914122018_3.jpg

 

4-ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ دوكه‌س یان زیاتر یان دو هاوڕێ

 

گومانت له‌وه‌نه‌بیت كه‌ كه‌سانیكی تاڕاده‌یك جوان نین له‌ڕوی ڕوخساره‌وه‌، وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ زۆر حه‌زیان له‌ لایك و كۆمێنته ، یان ده‌ست خۆشی لێكردن‌ ، به‌ڵام هه‌ندێ كات ئه‌م وێنه‌یه‌ مانای ئه‌ویه‌ كه‌ ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌یه‌وێ بۆ خه‌ڵكی پیشان بیات كه‌ من كه‌سێكی كۆمه‌لایه‌تیم و هاوڕێم به‌لاوه‌ گرنگه‌ قه‌دری ده‌زانم ، زۆر زور تێكه‌ڵی خه‌ڵك ده‌بن.

 

 

16581914122018_4.jpg

 

5-ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ نیوه‌یان دیاره‌ یان پشتیان له‌ كامێرایه‌

 

ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ڕه‌خنه‌یان هه‌یه‌ له‌ خۆیان و خۆیان سه‌رزه‌نشت ده‌كه‌ن و حه‌زناكه‌ن كه‌ ورده‌كاری هه‌موو كاره‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكی باس بكه‌ن ، ئه‌م كه‌سانه‌ سه‌یری كردین ئاوێنه‌ زۆر به‌كار ده‌هێنن ، وه‌ زۆر دودڵده‌بن له‌ كاتی هه‌ڵبژاردن هه‌تا وێنه‌ی سه‌ر پڕفایله‌كانیشیان.

 

 

16591914122018_5.jpg

 

6-ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وێنه‌ی گوڵ یان سروشت داده‌نێن

ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ كه‌سانێكن كه‌ پێیان ناخۆشه‌ پرسیاری تایبه‌تیان لێ بكه‌یت ، به‌ تایه‌بتی ده‌رباره‌ی خێزان و كارو پیشه‌یان ، هه‌میشه‌ زیاتر پرسیار ده‌كه‌ن، وه‌ وه‌ڵامیات كورته‌، به‌كورتی مانای وردتری ئه‌وه‌یه‌ تاقه‌تی عیلاقه‌ی زۆرم نیه‌و خه‌ریكی كارو پیشه‌ و ژیانی خۆمم.

 

 

43591914122018_6.jpg

 

7-ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وێنه‌ی منداڵی داده‌نین

 

وێنه‌ی منداڵی خۆی بوو‌ مانای ئه‌وه‌ی من ئێسته‌ خه‌ریكی ژیانی و خێزانی خۆمم، ئه‌م
كه‌سانه‌ كه‌مێ ترسیان هه‌یه‌ له‌تێكه‌ڵی خه‌ڵك.ئه‌گه‌ر وێنه‌ی منداڵی دیكه‌یه‌، سه‌رده‌می منداڵی له‌ ئێسته‌ له‌ لا خۆشتر بوه‌ به‌ ئاواته‌وه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌رده‌می منداڵی یان هیچ نه‌بێت ئێسته‌ هه‌ندێ یاری و به‌سه‌رهاتی منداڵی دوباره‌ بكاته‌وه‌ ،كه‌سانێكی ڕه‌وشت به‌رزن و هه‌میشه‌ ئاگایان له‌و قسانه‌یه‌ كه‌ ده‌یكه‌ن.

 

 

902014122018_8.jpg

 

8-وێنه‌ی خه‌یاڵی

 

ئه‌م كه‌سانه‌ زۆر زۆر دره‌نگ وێنه‌ی پڕۆفایه‌له‌كه‌یان ده‌گوڕن " وه‌ زۆر به‌كه‌می وێنه‌یان به‌لاوه‌ جوانه‌ وێنه‌ گرتنی خۆیان زۆر گرنگی پێ نایه‌ن ، زۆر هه‌ست به‌ چێژ و خۆشی ناكه‌ن له‌ ژیانیاندا ، به‌ڵام خه‌ون و ئامانجی گه‌وره‌یان هه‌یه‌، هه‌میشه‌ به‌ ڕه‌شبینه‌وه‌ ده‌ڕوانه‌ ئاینده‌یان ، وه‌ هه‌ندێ جار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی منداڵی ژیانێكی خۆش نه‌بووه‌ ، كه‌سانێكی كه‌مێك ئینكارن، قسه‌ كه‌م ده‌كه‌ن، جار جار قسه‌ی فه‌لسه‌فیش ده‌كه‌ن.

 

 

3002014122018_9.jpg

 

9-ئه‌وكه‌سانه‌ له‌ پاڵ ئۆتۆمبێل یان خانو باغ یان له‌پشت مێزی مودیریه‌ت ...

ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌سانێكی متنابه‌خۆبون ، وه‌ كه‌سانێكی تاڕاده‌یه‌ك ئینكارن ، وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌یانه‌وێ بۆ خه‌ڵكی بسه‌لمێنن من له‌ تۆ باشتر و من ئه‌و شته‌م به‌ده‌ست هیناوه‌ كه‌ خه‌ڵك ئاواتی پێده‌خوازێت، كه‌سانێكن هه‌وڕێیان زۆره‌، زو توڕه‌ ده‌بن و زوش ئارام ده‌بنه‌وه‌.

 

 

 

5302014122018_10.jpg

ز.م

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure