سنور ميديا
164 جار بینراوە 13/12/2018 02:31 PM

به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كوردن به‌هۆى خراپى گوزه‌رانیان، زیاتر له‌ هه‌زار په‌ناخوازى دوورگه‌كان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن



سنور ميديا

ماڵپه‌رى هه‌واڵى گاردیان بڵاویكرده‌وه‌ دوو سكاڵاى یاسایى له‌لایه‌ن زیاتر له‌ هه‌زار په‌ناخوازه‌وه‌ له‌دژى حكومه‌تى ئوسترالیا به‌رزكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین تۆمه‌ت ده‌ده‌نه‌ پاڵ حكومه‌تى ئوسترالیا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى له‌ كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا به‌ند كراون.


ئه‌و په‌ناخوازانه‌ ده‌ڵێن سه‌ربارى به‌ندكردنیان بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له‌ كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا، له‌ڕووى ئه‌منى و ته‌ندروستیشه‌وه‌ زامنى ژیانیان نه‌كراوه‌.
هه‌ردوو سكاڵاكه‌ له‌ دادگاى باڵاى ئوسترالیا تۆمار كراون و له‌ به‌شێكى ترى سكاڵاكه‌دا ، ئه‌و په‌ناخوازانه‌ كه‌ به‌شێكیان كوردن، حكومه‌تى ئوسترالیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانى ئه‌وان و ئه‌نجامدانى تاوان دژى مرۆڤایه‌تى.


په‌نابه‌ران و په‌ناخوازانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ى كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا كراون و به‌پێى یاسا تونده‌كانى ئوسترالیا له‌ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانى نایاسایدا، مافى په‌نابه‌رێتى له‌ ئوسترالیا وه‌رناگرن.

 

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى گاردیان

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure