محەمەد سلێمان
199 جار بینراوە 6/12/2018 06:33 PM

بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان كۆچى دواى كرد



سنور ميديا 

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی گەرمیان و كه‌سايه‌تى ديارى ناوچه‌كه‌ لە نەخۆشخانەی هیوای لە شارى سلێمانی به‌هۆى نه‌خۆشيه‌وه‌گیانی لەدەستدا.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "عەبدوڵا محەمەد سلێمان "بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە.


ناوبراو ماوەیەکە بە نەخۆشیی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.


کۆچکردوو عەبدوڵامحەمەد سلێمان پێشتر قائیمقامی قەزای کەلار بووە و ماوەیەکیش بەڕێوەبەری ناحیەی پێباز بووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure