سنور ميديا
2006 جار بینراوە 5/12/2018 02:30 PM

په‌رله‌مانتارێكى نه‌وه‌ى نوێ نيسابى ياسايى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عيراقى ته‌واو كرد



سنور ميديا

له‌كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى عيراق كه‌ بڕيار بوو ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك كانديد بۆ پۆسته‌ وزاريه‌كانى حكومه‌تى عيراق بدرێت په‌رله‌مانتارێكى نه‌وه‌ى نوێ نيسابى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ته‌واو كردوه‌ .

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌په‌رله‌مانى عيراق به‌ سنور ميديايى وت , كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عيراق به‌ 167 په‌رله‌مانتار نيساب ته‌واو بووه‌ كه‌ له‌فراكسيۆنه‌ كورديه‌كان ته‌نها فراكسيۆنى پارتى و په‌رله‌مانتارێكى فراكسيۆنى نه‌وه‌ى نوێ به‌شدارى كردوه‌".

 

وتيشى " گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسيۆنى نه‌وه‌ى نوێ به‌شدارى نه‌كردايه‌ ئه‌وا نيسابى ياساى دانشتنه‌كه‌ ته‌واو نه‌ده‌بوو ".

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد , هه‌ريه‌ك له‌ فراكسيۆنى يه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتووى ئيسلامى بايكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كردوه‌ .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure