سنور ميديا
475 جار بینراوە 4/12/2018 11:13 PM

ساڵیادی تێكشكاندنی داعش بەفەرمی كرایە پشوو



سنور ميديا 

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر تێكشكاندنی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و ڕاگەیاندنی سەركەوتن بەسەر ئەو ڕێكخراوە، حكومەتی عیراق ڕۆژی دوو شەممەی داهاتووی كردە پشووی فەرمی.

 

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو 10-12-2018 بە فەرمی بكاتە پشووی فەرمی.

 

ڕاشیگەیاندووە، پشووەكە بەهۆی ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەركەوتنە بەسەر ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەوەش بە خوێنی شەهیدان و سەركەوتنی هێزە سەربەرزەكان بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە لەو جەنگەدا.

 

لە 10-12-2017دا، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق و سەرۆكی ئەوكاتەی هێزە چەكدارەكان كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەرجەم خاكی عیراقی لە دەستی تیرۆرستانی داعش ڕاگەیاند و ئەو ڕۆژەی بە "ڕۆژی سەركەوتن" دانا.

 

بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بە فەرمی هیچ بڕیارێكی دەرنەكردووە لەسەر ئەوەی ئەو پشووە فەرمانبەرانی هەرێمیش دەگرێتەوە یان نا، چونكە هێزەكانی پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەكیان هەبوو لە تێكشكاندنی داعش و لەو پێناوەشدا بە هەزاران قوربانی داوە و هەزاران شەهید و برینداری لەو جەنگە هەبووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure