.
109 جار بینراوە 1/12/2018 05:19 PM

کچه‌ یاریزانێكی لەبیركراو



دیدار : ‎محەمەد ئەحمەد

‎سەمیرە رەئوف لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٣ی شاری سلێمانیە، هەر لە منداڵییەوە خولیای تۆپی پێ بووه‌، لە خوێندنگاكانەوە دەستی بە یاریی كردووە، سه‌ره‌تا له‌ ‎چالاكیی قوتابخانەكان بەشداری هەموو یاریەكانی ده‌کرد.


له‌و رووه‌وه‌ رایگه‌یاند: سەرەتای دەست پێكردنم لە چالاكی خوندنگاكاندا بەشدار بووم، یانه‌كان داوایان ئەكرد تا پەیوەندییان پێوە بكەم، ساڵی ٢٠١١ لە یانه‌ی سەرچنار بووم، كاتێك تیپی فوتساڵیان دروست كردوو بەشدارییان لە خولی پارێزگای سلێمانیدا کرد، منیش یەكێك بووم لە یاریزانەكان و پەیوەندیم پێوە كردن، لە دوای ئەوە لە خولی تۆپی دەستی خوندنگاكان بەشداربووم لەو یارییەشدا ئاستێكی باشم هەبوو، بۆیە ڕاهێنەری تۆپی دەستی یانه‌ی ئافرۆدێت ئەو كات داوای لێكردم تا پەیوەندی بەو یانەیه‌وه‌ بكەم لەگەڵ چوونم بۆ ئەو یانەیە لە هەردوو تیپی تۆپی دەست و فوتساڵ بەشداریم كرد و یاریزانێكی سه‌ره‌کی بووم لە هەردوو یارییەكەدا.

 


هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت:" جگە لەو دوو یارییە لە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی هه‌مان یانه‌ بەشداریم كردووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ووتم فوتساڵ یاری سه‌رکی خۆم بووه‌، هەر لە منداڵییەوە حەزم لەو یارییە بووه‌، ماوەی حەوت ساڵ لە یانەی ئافرۆدێت بەردەوام بووم، جگه‌ له‌وه‌ بۆ یانەی زێرەڤانیش یاریم كردووە، كاتێك ئەو یانەیە داوایان كردم له‌ یارگای گه‌وره‌ واته‌(11 یاریزانی) لە خولی عێراق یارییان بۆ بكەم چونکه‌ یانه‌ی ئافرۆدێت بەشدار نەبوو، منیش قایل بووم، لەو خولەشدا توانیمان پلەی دووەمی عێراق بە دەست بهێنین و لەگەڵ تیپی تۆپی دەستی یانەی ئافرۆدێت بەشداری هەردوو خولی عێراق و كوردستانم كردووە، لە خولی عێراق پلەی دووەم و لە خولی كوردستان پلەی یەكەمیمان گرت، لە خولی فوتساڵیشدا توانیومانە سێ جار پلەی یەكەمی پارێزگای سلێمانی بە دەست بهێنین، لە خولی كوردستانیشدا پلەی دووەممان بەدەست هێنا، لە خولی عێراق تا قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین به‌بێ دۆڕاندن رۆیشتین، به‌ڵام له‌به‌ر چەند هۆكارێك لە خولەكە كشاینەوە و لەو یانه‌یه‌ش جیابووینەوە".

 


ئەمساڵیش دوای پەیوەندیكردنمان بە یانەی هەولێره‌وه،‌ لەگەڵ ئەو یانەیە جامی خولی كوردستانم بەرزكردەوە و وەكو یاریزان لە هەردوو یاری فوتساڵ و تۆپی دەست پلەی یەكەمی كوردستانمان بە دەست هێنا.

 


سه‌باره‌ت به‌ ئاواته‌ وه‌رزشییه‌کانیشی ووتی: لە ئێستا ئاواتی من بەدەست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانی کوردستانه‌ بۆ شاری سلێمانی.
سەمیره‌ ئێستا قوتابی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە زانکۆی سلێمانی، سه‌باره‌ت به‌ ئاستی یاری فوتساڵیش ووتی: تاڕادەیەك پێشكەوتنی بە خۆوە بینیوە، بەڵام وەك پێویست نییە، پێویستە زیاتر گرنگی بە یارییەكانی كچان بدرێت، چونکه‌ لە كوردستان یاریزانی ئاست بەرزمان زۆره‌ که‌ پێویستیان بە پاڵپشتی كردن و برەودانە.

 


هه‌روه‌ها ووتی: پێم باشه‌ گرنگی زیاتر بەو یارییە و ئاستی كچان بدرێت به‌ كردنەوەی خول و پاڵەوانێتییەکان که‌ هۆكارن بۆ بەرەو پێش چوونی یاری فوتساڵ، جگە لەوەش شارەكان خولی تایبەت بە خۆیان بکه‌نه‌وه‌ که‌ بە داخەوە ئەمە زۆر كەمە.

 


‎له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا ئایا لەگەڵ ئەوەدایه‌ یانەكان پشت بە ڕاهێنەری و یاریزانی بیانی ببەستن، ووتی: نەخێر چونكە كوردستانیش ڕاهێنەر و یاریزانانی بە توانای تێدایە كە ئاست و ئەزموونی زۆر باشیان هەیە لە سه‌رجه‌م یارییەکاندا
‎ پرسیارێکی ترمان ئه‌وه‌بوو؛ ئایا لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەردەوامی؟ ‎له‌ وه‌ڵامدا ووتی: بەڵێ بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشت كراوم و برده‌وامم.

 


‎له‌ کۆتایی ئه‌م دیداره‌شدا ووتی: زۆر بە میسی ئەرجەنتینی سەرسامم و هانده‌ری ئه‌و یاریزانه‌م، هه‌ر لێره‌وه‌ دەمەوێ سوپاسی ئێوە بکەم بۆ ئەو خزمەتە بەردەوامەی کە لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان پێشکەشی وەرزشکارانی دەکەن، زۆر سوپاسی مامۆستا عەباس-ی ڕاھێنەر ده‌کەم کە منی گەیاندە ئەم ئاستە و هه‌موو کات یارمەتی دەرمبوو

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure