سنور ميديا
326 جار بینراوە 28/11/2018 01:45 PM

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌عێراق ده‌كات



سنور ميديا 

ئه‌نجومه‌نه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌عێراق‌و سوریا دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان.

 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاریدا، له‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن دژی په‌كه‌كه‌، هاوكات ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ په‌كه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ "هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر چاره‌سه‌ریی سیاسی له‌سوریا".

 

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی توركیا، پاڵپشتی هه‌ندێك وڵاتی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ (یه‌په‌گه‌) ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌مریكا‌و به‌شێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپایه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure