سنور ميديا
162 جار بینراوە 23/11/2018 08:10 PM

به‌هۆى لافاوه‌ حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا



سنور ميديا 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی لافاوەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و میدیا عێراقیەکانیش بڵاویانکردەوە لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و میسان بە دەیان خانوو ژێر ئاو کەوتوون.


وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو بەهۆی لافاوەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.


میدیا عێراقیەکانیش بڵاویانکردەوە لە هەردوو پاریزگای میسان و سەڵاحەدین دەیان خانوو و پرد ژێرئاو کەوتوون و تا ئێستاش باران بارینی بەخوڕ بەردەوامە.


ئێوارەی ئەمڕۆش سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە پێکهێنانی شانەیەک بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوانی پاریزگای سەلاحەدین.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure