سنور ميديا |
142 جار بینراوە |
23/11/2018 12:58 AM |
|
بارزانى سه‌ردانى ماليكى كرد
سنور ميديا
نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه به‌پێی ده‌ستوری عێراق.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مشه‌و(پێنجشه‌ممه)، نوری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا پێشوازی كردوه له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كه هه‌ر ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێك گه‌یشتته به‌غدا.
دیداره‌كه‌ی مالیكی و بارزانی له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوانیانه‌وه چاویان به یه‌كدی نه‌كه‌وتوه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌میانی دیداره‌كه‌یاندا، مالیكی و بارزانی تاوتوێی پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و هه‌روه‌ها ئایندهی پرۆسه‌ی سیاسیان له‌سایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی قۆناغی ئێستادا، تاووتوێ كردوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان كردۆته‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوره‌وه.
ئه‌مڕۆ(پێنجشه‌ممه)، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غداو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆبوه‌وه.