سنور ميديا
287 جار بینراوە 21/11/2018 05:22 PM

بڕیارەکانی عەبادی ڕاگیران



سنور میدیا_تایبەت

په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی دا به‌ راگرتنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی كاربه‌ڕێكر دندا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی-یه‌وه‌ ده‌ركراون.

 

 له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارێكدا كه‌ به‌پێی پڕۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ هه‌مو ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی راده‌گیرێن كه‌ له‌ماوه‌ی كاربه‌ڕێكردندا ده‌ریكردون.

 

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نومه‌نی وه‌زیرانی پێشو و حكومه‌ته‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك بڕیاری پێچه‌وانه‌ی ماده‌كانی 24، 61 و 80ی ده‌ستور له‌ماوه‌ی كۆتاییهاتنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مان و غیابی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و چاودێریكردندا ده‌ركردون بۆیه‌، په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا به‌ راگرتنی كاركردن به‌و بڕیارانه‌ی له‌ 1ی ته‌مموزی 2018ه‌وه‌ تا 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ده‌ركراون.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure