سەرکەوت
765 جار بینراوە 16/11/2018 08:37 PM

سەرکەوت ستار:هونەر بەرەو عەشقی بردم



سنوور میدیا:نیکی محەمەد

سەرکەوت ستار لەدایکبووی شاری کەرکوکە؛لەساڵی ٢٠١٤ دەستی بەکاری هونەری کردووە و پێشتر بەهۆی دەنگ خۆشی قورئان خوێن بووە و ئێستە خەریکی کاری هونەریە.

 

سەرکەوت بە ماڵپەڕی (سنوور میدیا)ی ڕاگەیاند: خاوەنی هیچ کلیپ و بەرهەمێک نیم ئەوەش هۆکارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سپۆنسەر بۆ کارەکەنم وای کردوە کەمتر دەرکەوم و وە هیچ داهاتێکم لە هونەر دەست ناکەوێ بەڵام بەردەوام گۆرانی ئەڵێم و لە زۆربەی ئاهەنگه شەوانیەکان گۆرانیەکانم بەردەوام ئەڵێمەوە.

 

سەرکەوت ئاماژەی بەوەش کرد ئەگەر ئاوازو هۆنراوەکانم خۆم خاوەنیان بم ئەوکات هەست ئەکەم تەواو هونەرمەندێکی سەرکەوتووم، وە هونەر وای لێ کردوم عاشقی زۆر شت بم وە هونەر دونیایەک جوانی پێ بەخشیووم.

 

وە خانەوادەکەم تەواو پاڵپشتی کارەکانمن بەم زوانە سێدیەکی نوێم ئامادە دەکەم و بڵاوی دەکەمەوە.

 

وتیشی من سەرسامم بە هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب جۆرج وسوف بەردەوام لە ئاهەنگیە شەوانیەکان گۆرانی جۆرج و ئەحمەد خەلیل و فارسی و تورکی ئەڵێمەوە من نامەوێت جیاوازی لە نێوان هیچ هونەرێک بکەم.

 

ئاماژەی بەوەش کرد داواکاریم لە بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و سەندیکای هونەرمەندان ئەوەیە هاوکاری تەواوی کارە هونەریەکان بن و بەتایبەتی هونەرمەندانی کوردستان.

 

20361716112018_722.jpg

28361716112018_724.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure