به‌رهه‌م صاڵح
425 جار بینراوە 15/11/2018 07:27 PM

لەبارەی سەردانەكانی بەرهەم ساڵح بۆ دەرەوەی وڵات روونكردنەوە دەدرێت



سنور ميديا 

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی سەردانەكانی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بۆ دەرەوەی وڵات، بڵاوكردەوە.

 

لەروونكردنەوەكەی لوقمان فەیلی وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقدا هاتووە "تەواوی ئەو سەردانانەی سەرۆك كۆمار ئەنجامیان دەدات، تەنها یەك رۆژ دەخایەنن، زۆربەشیان خۆیان لەكۆبونەوەی دووقۆڵیدا دەبیننەوە بەئامانجی تاوتوێكردنی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و تێپەڕاندنی گرفتە و ئاستەنگەكانی نێوان عیراق و ئەو وڵاتانە".

 

بەپێی روونكردنەوەكە "ئەو سەدانانە بۆ بەردەوامیدانە بەوتووێژەكان و هەبوونی هەماهەنگی لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure