قاسم سلێمانی |
254 جار بینراوە |
12/11/2018 08:57 PM |
|
سعودیە پلانی کوشتنی قاسم سلێمانی داڕشتووە
سنور میدیا
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئەوە ئاشكرا دەكات كە محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودیە بەر لەكوشتنی جەمال خاشوقچی، پلانی ئەوەی داڕشتوە بەهاوكاری موسادی ئیسرائیلی‌و کۆمپانیایەکی بەریتانی، قاسمی سلێمانی بكوژێت.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز لەزاری سێ گەورە به‌رپرسی ئه‌منی نزیك له"محه‌مه‌د بن سه‌لمان"ەوە هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كە دەزگای هەواڵگری سعودیە ساڵێك لەمەوبەر داوای لەخاوەنكاران كردوە كە كۆمپانیا تایبەتە ئەمنییەكان راسپێرن بۆ ئەوەی "دوژمنە ئێرانییەكانیان بكوژن، لەپێشیانەوە قاسمی سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران".
نیۆیۆرك تایمز ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم سێ بەرپرسە ئاگاداری ئەو گفتوگۆیانە بون كە بەمەبەستی ئەنجامدانی تیرۆركردنی فەرماندە ئێرانییەكان ئەنجامدراون‌و ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە لەمانگی ئازاری ساڵی رابردوداو لەنێو کۆبونەوەیەکدا، کە تیایدا ئه‌حمه‌د عسێری جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه به‌شدار بوه گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانی کوشتنی قاسمی سلێمانی‌و چەند بەرپرسێكی تری ئێرانی كراوە‌و جوێل زامل نزیك لەموسادی ئیسرائیلی ئاماده‌ی بوه‌و له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك لوبنانیه‌وه رێكخراوه كه ناوی جۆرج نادر بوه‌و بەسعودییەكانی وتوە بۆ كوشتی قاسمی سلێمانی و به‌رپرسانی تری ئێران پێویستیان به‌دوو ملیار دۆلاره.
پێشنیاری ئه‌وەشیی كردوه، كه كۆمپانیایه‌كی بەریتانی بۆ ئەنجامدانی ئەو كاره رابسپێردرێت، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ئه‌منی بەریتانیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، كۆمپانیاكه‌ش ئاماده‌یی خۆی بۆ ئەو کارە له‌گه‌ل عه‌ره‌بستانی سعودیه دەربڕیوە.