سنور ميديا
233 جار بینراوە 7/11/2018 08:42 PM

بۆ یەکەمجار لێپرسینەوە لە ترەمپ دەکرێت



سنور میدیا

نانسی بیلۆسی سەرکردەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بەڵێنیدا بە سەپاندنی ڕێوشوێنی لێپرسینەوە لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئاماژەی بەوەش کرد وڵاتەکەی بێزار بووە لە دابەشبوون.

 

بیلۆسی کە بە دژایەتیکردنی سەرسەختانەی ترەمپ ناسراوە، دوای بردنەوەی پارتەکەی جەختیکردەوە، حزبەکەی بە هیچ شێوەیەک جەنگ لە دژی کۆمارییەکان ڕاناگەیەنێت، دوای ئەوەی کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردووەتەوە.

 

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، کە ئەمڕۆ سازیکرد، سەرکردەی دیموکراتەکان ڕایگەیاند، دڵنیابوونەوە لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن دیموکراتەکانەوە .

 

بیلۆسی ئاماژەی بەوەش کرد، بابەتەکە کۆماری و دیموکراتەکانیشی تێپەڕاندووە، دۆخەکە پەیوەندیدارە بە ڕێوشوێن و لێپرسینەوە کە دەستووری ئەمریکا ئاماژەی پێ کردووە و پشتگیریی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیدارەی ترەمپ، چونکە ئەمریکییەکان بێزاربوون لە دابەشبوون.

 

ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەدوای ساڵی ٢٠١٠وە دیموکراتەکان توانیویانە کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بکەنەوە، لەکاتێکدا کۆمارییەکان زۆرینەی خۆیان پاراستووە لە ئەنجومەنی پیران و ئەگەری ئەوەش هەیە کورسییەکی دیکە زیاد بکەن.

 

دوای بردنەوەی دیموکراتەکان ترەمپ دانی نا بە دۆڕاندنی حزبەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران و پیرۆزبایی لە بیلۆسی کرد بەبۆنەی بردنەوەیان، کە حزبەکەی زۆرینەی کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی بردەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure