ئه‌ردۆغان |
137 جار بینراوە |
30/10/2018 01:43 PM |
|
ئه‌ردۆغان: توركیا ده‌ستی به هێرشكردنه سه‌ر هه‌سه‌ده كردووه
سنور ميديا
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیكردووه به جموجوڵی سه‌ربازی بۆ هێرشكردنه سه‌ر "گروپه تیرۆرستییه‌كانی" ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ڕایگه‌یاند، "له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه توركیا ده‌ستیكردوه به جوڵه‌ی سه‌ربازی دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموركرات له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات".
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا توركیا چه‌ند جارێك بۆردوومانی هه‌سه‌ده‌ی كرد، تا ئێستاش ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
پێشتر ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندبوو، كه ماوه‌ی 90 ڕۆژ مۆڵه‌تیان داوه‌ته ئه‌مریكا، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی مهنبهجو ڕۆژهه‌ڵاتی فورات چاره‌سه‌ر بكات، گه‌ر نا ئه‌وا توركیا هێزی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده جوڵهپێدهكات.