دابه‌شكردنى مووچه‌
1551 جار بینراوە 30/10/2018 01:40 PM

له‌باره‌ى مووچه‌ى سێ مانگه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریدا



سنور ميديا

به‌ پێی بڕیارێكی وه‌زیری دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی 10و11و 12ی 2018 پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.


به‌ پێی بڕیارێكی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ئاڕاسته‌ی گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی كراوه‌ تێیدا هاتووه‌: به‌ زووترین كات لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی 10و11و12ی ئه‌مساڵ وردبینی تێدا بكه‌ن و ئاراسته‌ی به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن.

 

هه‌ر به‌ پێی بڕیاره‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: تا كۆتایی مانگی 12ی 2018، ناتواندرێ مووچه‌ی ئه‌م مانگانه‌ دابه‌ش بكرێت، چونكه‌ وه‌زاره‌تی دارایی چه‌ند مانگێك له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ دواكه‌وتووه‌ بۆیه‌ مووچه‌ی هه‌رسێ مانگه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.

 

به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌ناردنی به‌شه‌ بوجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌ ساڵی 2015 مووچه‌ی مانگه‌كانی 9و10و11و12 دابه‌شنه‌كردو به‌ ته‌واوی پاشه‌كه‌وت كرد، له‌ 2016-ش مووچه‌ی مانگه‌كانی 10و11و12ی دابه‌شنه‌كرد و به‌ ته‌واوی پاشكه‌وتی كرد.

 

له‌ساڵی 2017 وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی مانگی 12ی دابه‌شنه‌كرد و به‌ ته‌واوی پاشه‌كه‌وت كراوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure