سنور ميديا
166 جار بینراوە 25/10/2018 06:46 PM

ئەمەریكا یەكەم پەیامی ئاراستەی عادل عەبدول مەهدی كرد



سنور ميديا 

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبین لە هاندانی تەواوكردنی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنێكی بەهێز و سەربەخۆو كاریگەر بۆ عیراقیەكان بێتە كایەوە و بەتەواوی بتوانێت ئەوخزمەتگوزاریانە پێشكەش بكات كە شایەنی عیراقیەكانە.

 

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عیراق لە پەیامێكدا، پیرۆزبایی لە دكتۆر عادل عەبدولمەهدی دەكات بەبۆنەی بوونی بە سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبین لە هاندانی تەواوكردنی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنێكی بەهێز و سەربەخۆو كاریگەر بۆ عێراقیەكان بێتە كایەوەو بەتەواوی بتوانێت ئەوخزمەتگوزاریانە پێشكەش بكات كە شایەنی عێراقیەكانە.

 

دەشڵێت:"وێرایی پیرۆزبایی لەسەرۆك وەزیران بەھەمان شێوەش پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ئەندامانی كابینەكەی دەكەن".

 

ڕاشیگەیاندووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چاوەڕێی لە نزیكەوە كاركردنە لە گەڵ حكومەتی نوێدا بۆ بەهێزكردنی توانای حكومەتی عیراقی و فراوانكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو ووڵات.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure