عه‌بادى
178 جار بینراوە 25/10/2018 04:03 PM

حەنان فەتلاوی نامەیەك بۆ عەبادی دەنێرێت



سنور ميديا 

سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادەی عیراقی، سوپاسنامەیەكی بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەنێرێت.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، حەنان فەتلاوی سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادە، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاند"سوپاس.. بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركی جەنابی حەیدەر عەبادی، بەو هۆیەی تاكە نەیاری حكومەتەكەی بووم، سوپاسی دەكەم".

 

فەتلاوی لە تویتەكەیدا دەڵێت"ناكۆكییەكانمان زۆر بوون و لەسەر كەمێك لە خاڵەكان كۆك بووین، لە هەندێك شتدا سەركەوتوو، لە هەندێكی تریدا شكستخواردووبوو، هیوادارم جێگرەوەكەی سود لە سەركەوتن و شكستەكانی وەربگرێت".

 

بە وتەی فەتلاوی"هیوادارم جەنابی عەبادی رۆڵێكی پەرلەمانی كاریگەر و بەرچاو ببینێت، بەو پێیەی شارەزاییەكی زۆری لەكاتی حوكمڕانیدا پەیداكردووە".

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە ڕێوڕەسمێكدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، دەسەڵاتی ڕادەستی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ كرد كە دوێنێ‌ كابینە نوێیەكەی بۆ حكومەت، لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure