سنور ميديا
100 جار بینراوە 25/10/2018 03:51 PM

‌حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد



سنور ميديا 

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2018، رێوڕەسمی گواستنەوەی دەسەڵات و دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ لە عیراق بەڕێوەچوو و تیایدا حەیدەر عەبادی‌ دەسەڵاتی‌ رادەستی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ کرد.

 

عەبدولمەهدی لە وتارێکدا وتی: "چەندین کێشەمان لەبەردەمدایە وەک پرسی خومەتگوزاریی و گەندەڵی‌ کە دەبێت چارەسەریان بکەین".

 

باسی لەوەشکرد، ئامانجیان دابینکردنی‌ ژیانێکی‌ شایستەیە بۆ هاوڵاتییان و کەمێکی‌ تر یەکەم کۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران ئەنجام دەدەن.

 

هاوکات حەیدەر عەبادی، سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عیراق لە رێورەسمەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، شانازی‌ دەکەن بە گواستنەوەی‌ دەسەڵات بەشێوەیەکی‌ دیموکراسی.

 

وتیشی: "پێویستە هاوکاری‌ عادل عەبدولمەهدی‌ بکەین بۆ ئەوەی‌ سەرکەوتووبێت لە کارەکانی‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure