سنور ميديا |
130 جار بینراوە |
25/10/2018 03:04 PM |
|
800 كۆچبه‌رى ده‌ریایى قاچاخ دیپۆرت كراونه‌ته‌وه
سنور ميديا _ هه‌ژار ته‌ها
ڕۆژنامه‌ى زهئوسترالیان بڵاویكرده‌وه له‌سه‌ره‌تاى پیاده‌كردنى سیاسه‌تى گێرانه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخه‌وه له ساڵى 2013 ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیاوه، 33 به‌له‌مى قاچاخ كه به گشتى 800 كۆچبه‌ریان تێدا بووه، ده‌ستگیر كراون و سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش دیپۆرتى ئه‌و ووڵاتانه كراونه‌ته‌وه كه ویستویانه لێوه‌ى بچن بۆ ئوسترالیا.
هاوكات ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه 78 هه‌وڵى تر بۆ به قاچاخبردنى كۆچبه‌ران به به‌له‌مى قاچاخ پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه كه به هه‌ماهه‌نگى نێوان حكومه‌تى ئوسترالیا و وو‌ڵاتى تر‌ى دراوسێى ئوسترالیا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ئه‌نجامدراون. ئه‌و هه‌وڵانه‌ش كه له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه دراون مه‌به‌ستیان بووه كه دوو هه‌زار و 525 كۆچبه‌ر به به‌له‌م و به قاچاخ ڕه‌وانه‌ى ئوسترالیا بكه‌ن.
ئوسترالیا یه‌كێكه له‌و ووڵاته‌ى كه سیاستهتێكى زۆر توند له‌دژى كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخ پیاده ده‌كات به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به به‌له‌م و به قاچاخ ڕوو له‌و ووڵاته بكات ، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته ده‌كرێته‌وه كه هه‌وڵى داوه لێوه‌ى بچێت بۆ ئوسترالیا.
سه‌رچاوه : زهئوسترالیان