سنور ميديا
167 جار بینراوە 25/10/2018 01:32 PM

په‌رله‌مانی عیراق متمانه‌ی به‌ 14 وه‌زیر به‌خشی



سنور ميديا 

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لوبسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق به‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆك كۆمار سازكرد.

 

له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ نه‌توانرا متمانه‌ به‌ كاندیده‌كان ببه‌خشرێت، دواتر و له‌ ده‌رنگانێكی شه‌ودا په‌رله‌مانتاران چونه‌ته‌وه‌ هۆڵی په‌رله‌مان و ده‌نگدان بۆ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستیپێكرد.

 

په‌رله‌مانتاران متمانه‌یان به‌ 14 كاندیدی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی و دواتر محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنه‌كه‌ی بۆ 6ی تشرینی دووه‌می 2018 دواخست، بێئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پەروەردەو ناوخۆ و پلاندانان و خوێندنی باڵاو داد و ڕۆشنبیری و كۆچ و كۆچبه‌ران و بەرگری یه‌كلا بكرێته‌وه‌:

 

ناوی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له‌ دانیشتنه‌كه‌دا متمانه‌یان پێ به‌خشرا:

فوئاد حسێن - وه‌زیری دارایی

به‌نگین رێكانی- وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌

ساڵح حسین - وەزیری کشتوکاڵ

ئەحمەد ریاز - وەزیری وەرزش و لاوان

عەلاء عەبدولساحب - وەزیری تەندروستی

سامر عه‌باس غه‌زبان - وه‌زیری نه‌وت

نه‌عیم روبه‌یعی - وه‌زیری په‌یوه‌ندی

محه‌مه‌د هاشم - وه‌زیری بازرگانی

عه‌بدوڵا جبوری - وه‌زیری پیشه‌سازی

باسم روبه‌یعی - وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

لوئه‌ی خه‌تیب - وه‌زیری كاره‌با

جه‌مال عادلی - وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان

عه‌بدوڵا لعێبی - وه‌زیری گواستنه‌وه‌

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure