هۆشيار زێبارى
1808 جار بینراوە 20/10/2018 01:34 PM

به‌ هۆشيار زێبارى پارتى ڕازى ده‌كرێـت



سنور ميديا 

ئەمینداری گشتی یەكێتی ئیسلامی توركمانی عیراقی دەڵێت، رێكەوتن كراوە لەسەر ئەوەی هۆشیار زێباری سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، پۆستی وەزارەتی دارایی لە حكومەتی داهاتوودا وەربگرێت، گێڕانەوەی زێباریش بۆ ئەو پۆستە كە پێشتر تێیدا بە تۆمەتی گەندەڵی دوورخرابۆوە، بە "شەرمەزارییەكی سیاسی" ناودەبات.

 

جاسم محەمەد جەعفەر، ئەمینداری گشتی یەكێتی ئیسلامی توركمانی عیراقی بە ماڵپەڕی (المعلومە)ی عیراقی رایگەیاندووە"عەبدولمەهدی خۆی یەكلایی نەكردۆتەوە سەبارەت بە هیچ كاندیدێك بۆ وەرگرتنی وەزارەتەكان، جگە لە دیاریكردنی هۆشیار زێباری وەك وەزیری دارایی، ئەم هەنگاوەش بۆ رازیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستانە، دوای ئەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری دۆڕاند و بۆ ئەوەشەپەڕەیەكی سپی نوێ‌ ببەخشرێت بە زێباری".

 

بە وتەی جاسم محەمەد جەعفەر"دانوستانە سیاسییەكان لەنێوان عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو و كوتلە سیاسییەكان، تائێستاش بەردەوامە لەپێناو راگەیاندنی حكومەتێكی تەواوفوقی لەنێوان هەموو لایەنەكان".

 

ئەمینداری گشتی یەكێتی ئیسلامی توركمانی عیراقی رایگەیاندووە"دانانەوەی هۆشیار زێباری لە پۆستی وەزیری دارایی كە پێشتر لەلایەن پەرلەمانەوە بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی زەبەلاح دوورخرابۆوە، شەرمەزارییەكی سیاسییە و لەلایەن زۆربەی كوتلە سیاسییەكانەوە رەتدەكرێتەوە، بەڵام تەوافوقی سیاسی لە كۆتاییدا فاكتەری یەكلاكەرەوە دەبێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure