سنور ميديا
7984 جار بینراوە 18/10/2018 01:09 PM

سنور ميديا ناوى ئه‌ندامێكى شاره‌وه‌ى شانده‌كه‌ى بارزانى بۆ به‌غدا و ئامانجه‌ شاره‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

ڕۆژى چوارشەممە شاندێكى پارتى به‌سه‌رپه‌رشتى نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى شارى به‌غدايان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق و و عادل به‌عدولمه‌هدى كۆبوونه‌وه‌ , وسنور ميدياش زانيارى ورد له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات.

 

به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا , شاندەکەى پارتى جگە لەفواد حسین، ئاشتى هەورامى وه‌زيرى سامانه‌ سروشتيه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى تێدابووە.

 

سنور ميديا ئه‌وه‌شى زانيوه‌ , بەشێک لەئامانجى سەردانەکە بۆ پرسى نەوت و داهاتى نەوت بووە بەشەکەى ترى بۆ وەرگرتنى پۆستى وه‌زارەتى دەرەوە بووە بەڵام م بەڵێنيان پێنەداون , بۆيه‌ گفتوگۆ لەسەر پرسى بەشداریکردنى حکومەت و وەرگرتنى پۆست بەردەوامە.

 


هه‌ربه‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا نه‌يانهێشتووه ئاشتى هەورامى له‌ وێنه‌ گرتن ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجى پارتى له‌بردنى هه‌ورامى بۆ به‌غدا  كه‌ بۆ پرسى نەوت ڕۆشتون ئاشكرا نه‌بێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure