بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
3970 جار بینراوە 14/10/2018 09:30 PM

هەواڵی نوێ لە گۆڕانەوە. ڕێکخەری گشتی و هەموو سەرکردەکانی ئەو حزبە لادەبڕێن



سنور میدیا_تایبەت

عەلی حەمە ساڵح بڵاوی کردۆتەوە کە لە ماوەی دوو مانگدا  کۆنفرانسی ناوخۆی و هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ین. له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ گۆڕانکاری ده‌کرێت، به‌ هه‌ڵبژاردن جڤاتێکی نوێ و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌ری گشتی دیاری دەکرێت .

 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە سەرباری هەبوونی ڕەخنە لە نەبوونی گەنج لە خانەی ڕاپەڕاندن.کورسی و ده‌نگمان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌میکردووه‌، به‌رپرس و هۆکاره‌کان ڕوونن، له‌بری یه‌کترشکاندن پێداچونه‌وه‌، له‌بری تۆمه‌تبارکردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر کاری پێکه‌وه‌یی بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی گۆڕان.  

 

دەشڵێت :هه‌موومان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیداین و هه‌رکه‌س به‌ قه‌باره‌ی خۆی، کاممان ده‌وری زیاترمان هه‌بێت له‌ گۆڕانکاری و پێشخستنی بزوتنه‌وه‌که‌و دروستکردنی ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی دڵسۆزترینمانه‌.  

 

هەروەها ئاشکرای کردووە :هه‌موومان نیگه‌رانین له‌و دۆخه‌ی گۆڕانی تێکه‌وتووه‌. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئومێدی گه‌وره‌ی گۆڕانکاری و ده‌نگی ناڕازیه‌، بۆیە لەبری شکاندن چاککردن هەڵبژێرین. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری گۆڕانکاری داوه‌ له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کان.  

 

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت :له‌ماوه‌ی دوو مانگی ئاینده‌دا کۆنفرانسی ناوخۆی و هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ین. له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ گۆڕانکاری ده‌کرێت، به‌ هه‌ڵبژاردن جڤاتێکی نوێ و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێکخه‌ری گشتی .  

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure