فازل بەرواری
2853 جار بینراوە 14/10/2018 02:34 PM

زانيارى نوێ له‌باره‌ى مردنى فازڵ به‌روارى ئاشكرا ده‌بێت



سنور ميديا 

دەزگای هەواڵگری عێراق لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی فازل بەرواری، فەرماندەی تیپی ئاڵتونی سوپای عێراق پێكدەهێنێت و گومان لە گیان لەدەستدانی دەكرێت.

 

ئێوارەی 20ی ئەیلول فازل بەرواری، فەرماندەی تیپی ئاڵتونی سوپای عێراق لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا، هەرچەندە باس لە هۆكاری گیان لەدەستدانی بەرواری كرا بەهۆی جەڵتەی دڵ، بەڵام تاوەكو ئێستا گیان لەدەستدانی بەرواری بە گوماناوی ماوەتەوە.

 

بەهۆی ئەوەی ماوەیەك بوو بەرواری كەوتبووە رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی پارتی، بۆیە گومانەكان لەسەر هۆكاری راستەقینەی گیانلەدەستدانی فراوانتر دەبێت.

 

هه‌فته‌نامه‌ى ژیان لەسەرچاوەیەكی ناو پارتی دیموكراتی كوردستانەوە زانیوویەتی "فازڵ بەرواری بەهۆكارێكی ئاسایی گیانی لەدەست نەداوە و لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتییەوە ژەهر خوارد كراوە".

 

سەرچاوەكە هۆكاری ژەهر خواردنی بەرواری بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ناوبراو لەم ماوانەی رابردوودا كەوتبووە رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی پارتی و ئەمە جگە لەوەی كە فازل بەرواری چەندین نهێنی گرنگی لەبارەی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر پەیوەست بە پەیوەندییە نهێنییەكانی بنەماڵەی بارزانی و سوپا و هێزە چەكدارییەكانی عێراق لەلا بووە هێرشیان بۆسەر كەركوك.

 

سەرچاوەیەكی تایبەت لە دەزگای هەواڵگری عێراقی سەبارەت بەهۆكاری مردنی فازل بەرواری بۆ ژیان ووتی " لەماوەكانی رابردوودا چەند ئەفسەرێكی پلە باڵای سوپاو دەزگا ئەمنیەكان لەناكاو گیانیان لەدەستدا، گیان لەدەستدانەكان گوماناوی بوون، بەتایبەت لەدوای دروست بوونی خۆپیشاندانەكانی بەسرەو شارەكانی خواروی عێراق".

 

ئەو سەرچاوە هەواڵگریە وتیشی، هەواڵگری عێراق بڕیاریداوە كە لیژنە پێكبهێنێت بۆ گیان لەدەستدانی فازل بەرواری، چونكە گومانی زۆر هەیە لەسەر گیان لەدەستدانی بەرواری و لەماوەیەكی نزیكیشدا ئەنجامی لیژنەكە رادەگەیندرێت و راستی گیان لەدەستدانی ئەو بەرپرسە سەربازیە ئاشكرا دەبێت.

 

پێشتر رۆژنامەی ژیان نامەیەكی نهێنی كەمال كەركوكی، بەرپرسی میحوەری خۆرئاوای كەركوكی ئاشكرا كرد كە رۆژێك بەر لەرووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەشێوەی بورسكەیەكی بەپەلە بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ناردبوو و لەنامەكەدا كەمال كەركوكی دەڵێت "لەسەر فەرمانی جەنابتان لەڕێگەی كاك فازل بەرواری راسپێردراوی پارتیمان لەناو لەشكری عێراق، هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ حكومەتی بەغداد هەیە و جەنابتان دڵنیا دەكەین لە میحوەری ئێمە بە هیچ جۆرێك تەقە روونادات بەرامبەر سوپا و چەكدارانی عێراقی".

 

پێشتر ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی سەرچاوەی رۆژنامەوانی پارتی یەوە بڵاوی كردەوە كە فازل بەرواری هیچ پەیوەندیەكی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نیە و لە ریزەكانی پارتی دەركرا.

 

ئەوكات بەرواری سەرسوڕمانی خۆی لەو بڕیارەی پارتی دەربڕی و وتی" من لە شەڕی چەكدارانی داعشم و خۆم بە كوڕی پارتی دەزانم".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure