سنور ميديا
283 جار بینراوە 13/10/2018 01:10 PM

مالیزیا و تایله‌ند ئۆپه‌راسیۆنى ده‌ستگیركردنى كۆچبه‌رانى نایاسایى ڕاده‌گه‌یه‌نن



سنور ميديا_ هه‌ژار ته‌ها

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ده‌ستگیركردنى كۆچبه‌رانى نایاسایى له‌ مالیزیا به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا 84 كۆچبه‌ر ده‌ستگیر كراون.


به‌پێى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ ، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئیندۆنیسى بوون.


هاوكات، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى تایله‌ندیش به‌ بڕیارێك داوا له‌ ئۆفیسى كۆچى ووڵاته‌كه‌ى ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ى مانگێكدا ، ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاسایانه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ڤیزاكانیان به‌سه‌رچووه‌ یان تایله‌ند وه‌ك ناوچه‌یه‌كى ئارام به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانى تاوان له‌و ووڵاته‌.


بڕیاره‌كه‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى تایله‌ند له‌پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌و ووڵاته‌ چه‌ندین سكاڵاى له‌باره‌ى كارى تاوانكارى كۆچبه‌رانى بیانى له‌و ووڵاته‌دا پێگه‌یشتووه‌.


سه‌رچاوه‌ : ئاژانسه‌كان

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure