هێمن هەورامی
295 جار بینراوە 11/10/2018 01:16 PM

هێمن هه‌ورامى له‌سه‌ر سكاڵاكانى پارتى له‌ هه‌ڵبژارن هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

سەرۆكی لیستی پارتی رایگەیان سكاڵاكانیان لەسەر هەڵبژاردنەكان تەكنیكیە و سكاڵای سیاسی نیە و هیواداریشە كۆمسیۆن بێلایەنی خۆی بپارێزێت و سكاڵاكان بە شێوەیەكی پیشەییانە یەكلایی بكاتەوە.

 

ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی لیستی ئەو حزبە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ترسیان لە كارەكانی كۆمسیۆنەوە وتی "مەسەلە ترس نییە، دەڵێین ھیوادارین بابەتی سیاسی تێكەڵی بابەتی تەكنیكی نەكرێت، لەرووی تەكنیكییەوە كۆمیسیۆن بەپێی یاسا و رێساكانی كۆمیسیۆن ھەر ھەنگاوێكی یاسایی بگرێتە بەر لەرووی تەكنكییەوە بۆ ئەوەی كەمترین گومان بھێڵێتەوە و زۆرترین متمانە بەلایەن و قەوارە سیاسییەكان بدات پشتگیری لێ دەكەین".

 

ئەو بەرپرسەی پارتی لە وەڵامی چەند پرسیارێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بە حكومەتی توركیا وتیشی: پشتیوانی لەكاری پڕۆفێشناڵانەی كۆمیسیۆن دەكەین، ھیواداریین بابەتی سیاسی تێكەڵی بابەتی تەكنیكی نەكەن، لەرووی تەكنیكییەوە ھەر كارێك دەگرنە بەر ئێمە پاڵپشتییان دەكەین، بەڵام ھیوادارین مەبەستی سیاسی تێكەڵ بەلایەنی تەكنیكی نەكەن بەھۆی ئەوەی لایەنێك دەنگی كەم یان كورسیی كەمی ھێناوە و بێن ئەمە بكەنە بیانوویەكی سیاسی، بەزووترین كات ئەو سكاڵایانەی ماون بەپێی یاسا یەكلایی بكەنەوە ئەنجامی كۆتایی رابگەیەنن.

 

ئەو نەیشاردەوە حزبەكەی زۆرترین سكاڵای لەسەر پرۆسیە هەڵبژاردنەكە هەیە، سنوری سكاڵاكانیشیان زۆرتر لە سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیانە و ئەو سكاڵایانەش بە بابەتی تەكنیكی دەزانێت نەك سیاسی.

 

هەورامی لەبارەی مامەڵەكردنیان وەك سەرۆك كۆمار لەگەڵ بەرهەم ساڵح وتیشی كە ئەوان كێشەی شەخسیان لەگەڵ ناوبراو نیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure