بوجه‌
443 جار بینراوە 10/10/2018 07:39 PM

پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە



سنور ميديا

وەزارەتی دارایی حکومەتى عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و پشکى هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکەدا نزیکەى ٩ ترلیۆن دینارە.

 

ئەمڕۆ سێ‌شەممە ئەحمەدی حاجی ڕەشید سەرۆکى فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی بەغداد لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک هێڵە گشتییەکانى ڕەشنوسی بودجەى ٢٠١٩ی عێراقی بڵاوکردووەتەوە.


ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژەی بەوەشداوە "ڕەشنوسی پڕۆژە یاساکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانەی ئەنجومەنى وەزیران کراوە و وا بڕیاریشە دوای ئەوە ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت".

 


ئەحمەدی حاجی ڕەشیدا ئاماژەی بەوەشداوە "پشکی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم (هەولێر دهۆک و سلێمانی) کە بە ۱۲.٦۷٪ خەمڵینراوە بە هەشت ترلیۆن و ٧٤١ ملیار و ٤٠٦ ملیۆن و ٢٦ هەزار دینار".

 

بەپێی نوسینەکەی ئەحمەدی حاجی رەشید ئەوەشی وتوە "بودجەی پەرەپێدانی سێ پارێزگاکەی هەرێم ١٢٦ ملیار و ٧٠٠ ملیۆنە و بودجەی وەبەرهێنان لەڕێگەی قەرزەوە بۆ پشکی هەرێم ١٠٢ ملیار و ٣٦١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینارە".

 

پەرەلەمانتارەکەی کۆمەڵی ئیسلامی وتوشیەتی "بەتێکڕا بڕی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٩ بە ڕەشنوسەکەدا دەکاتە هەشت ترلیۆن و ٩٧٠ ملیار و ٤٦٧ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار دینار".
هەر بە پێی ڕەشنوسەکە، داهاتەکانی عێراقیش بە گشتى خەمڵێنراون بە ١٠٥ ترلیۆن و ٥٦٩ ملیار و ٦٨٦ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار و خەرجیەکان خەمڵێنراون بە (۱۲۸٤٤۳٠٥۲٤۲۷) ١٢٨ ترلیۆن و ٤٤٣ ملیار و ٥٢ ملیۆن و ٤٢٧ هەزار دینار.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure