سنور ميديا |
167 جار بینراوە |
10/10/2018 06:15 PM |
|
33 به‌له‌مى كۆچبه‌ران دیپۆرت كراونه‌ته‌وه
سنور ميديا
به‌پێى دواهه‌مین ئامارى فه‌رمى هێزه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا له ساڵى 2013 ه‌وه ، 33 به‌له‌مى قاچاخى كۆچبه‌ران به 827 سه‌رنشینه‌وه دیپۆرت كراونه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌رى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئوسترالیا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئوسترالیا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه له ده‌ستنیشانكردن و دۆزینه‌وه‌ى به‌له‌مى قاچاخى كۆچبه‌ران و تواناكانیشى زیاتر كردووه له‌وباره‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها باس له دواهه‌مین به‌له‌مى قاچاخى كۆچبه‌ران ده‌كات كه خۆیان گه‌یانده سنوره ئاوییه‌كانى ئوسترالیا كه 17 كۆچبه‌رى به‌ڕه‌گه‌ز ڤێتنامى هه‌ڵگرتبوو به‌ڵام سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران و دیپۆرتى ووڵاته‌كه‌یان كراونه‌ته‌وه.
هاوكات، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه داوا ده‌كات كه پڕۆسه‌ى به‌گژداچوونه‌وه‌ى بانده قاچاخچییه‌كان كه بازرگانى به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن پێویستى به هه‌ماهه‌نگى زیاترى نێوده‌وڵه‌تییه.