سه‌در
181 جار بینراوە 2/10/2018 05:15 PM

سائیرون داواى به‌په‌له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌كات



سنور ميديا 

هاوپه‌یمانى سائیرونى موقته‌دا سه‌در، داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ ماوه‌ى ده‌ستوورى خۆیدا سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هه‌ڵبژێردرێت و پابه‌ندبێت به‌ ماوه‌ى ده‌ستوورییه‌وه‌.

 

قه‌حتان جبورى وته‌بێژى سائیرون، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، روئیاى موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى نوێنه‌رانى گه‌ل له‌ماوه‌ى ده‌ستووریدا سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هه‌ڵبژێردرێن و هه‌موو ئیستیحقاقاته‌كان ته‌واوبكه‌ن.

 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، عێراقییه‌كان له‌ ئێستادا پێویستیان به‌ خزمه‌ت و پرۆژه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ى ده‌ستوریدا حكومه‌ت پێكبهێندرێت و خه‌ڵكى عێراق چاوه‌ڕێى پێكهێنانى حكومه‌ت و ده‌ستپێكردنى خزمه‌تگوزارى و وه‌به‌رهێنان و دابینكردنى ئاسایش و بنیاتنانى په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگى هه‌مه‌لایه‌نه‌ن له‌ ئاستى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌.

 

به‌پێى ده‌ستوورى عێراق دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت له‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆك كۆمار گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌ڕله‌مانى راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure