سنور ميديا
7560 جار بینراوە 30/9/2018 01:09 AM

بۆچى پیاوه‌كانى چیاو نما ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نێو یه‌كێتى..؟ نهێنیه‌ گه‌وره‌كه‌ بزانه‌



سنور ميديا 

گه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكى دیارى نزیگ له‌چیا و نما كه‌ به‌ كلیلى ئه‌منیى ماڵى نه‌وشیروان مسته‌فا ناسراون, ئاماژه‌یه‌كى مه‌ترسیداره‌ بۆ هه‌بونى ڕێكه‌وتنى ژێر به‌ژێرى نه‌وه‌كانى ڕه‌وانشاد له‌گه‌ڵ ماڵى تاڵه‌بانیدا.

ئه‌گه‌رچى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسوڕاوانى دیارى گۆڕان كه‌ به‌پیاوانى چیاو نما و كلیلى ئه‌منى ماڵى نه‌وشیروان مسته‌فا و گرده‌كه‌ به‌تایبه‌ت له‌وانه‌ سه‌ركه‌وتى كوبه‌ ده‌ناسران بۆ نێو یه‌كێتى كاردانه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانى له‌نێو ده‌نگده‌رانى گۆڕاندا به‌دواى خۆى دا هێنا, به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ى كه‌ قسه‌یان له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ كردوه‌ و ڕه‌خنه‌یان گرتوه‌, پشته‌وه‌ى ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ گه‌وره‌یه‌یان نه‌بینیوه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌دواى دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌و شێوه‌یه‌ ڕوبدات.


له‌ساڵانى پێشوتردا, گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان له‌ئاستى خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌, چ له‌حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا, بۆ نێو یه‌كێتى و حزبه‌كانى تر له‌حاڵه‌ته‌وه‌ بونه‌ته‌ دیارده‌یه‌كى ئاسایى, پاڵنه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش جیاوازه‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌قڵ و كلیلى ئه‌منیى ماڵى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌شێوه‌ى سه‌ركه‌وتى كوبه‌.


ئه‌گه‌ر پێشتر ده‌نگده‌ر یان هه‌ڵسوڕاو, كه‌سانى خاوه‌ن پله‌ى حكومى یان په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌ى گۆڕان گه‌ڕابێتنه‌وه‌ بۆ نێو یه‌كێتى زیاتر هۆكاره‌كه‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ بونى پاڵنه‌رى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت له‌وانه‌ ده‌ستكه‌وتنى پۆست و پاره‌ و ئیمتیازى تر, یان بێزار و داژیه‌تى كراوه‌ و توشى كاردانه‌وه‌ بوه‌, یانیش بڕواى به‌ پرسه‌كه‌ نه‌ماوه‌...تد به‌ڵام گه‌ڕنه‌وه‌ى پیاوێكى وه‌كو سه‌ركه‌وتى كوبه‌ و چه‌ند كه‌سێكى ئه‌منیى تر یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى زۆر نزیكن له‌ چیا و نماى كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ به‌ده‌رن له‌و پاڵنه‌رانه‌ى سه‌ره‌وه‌, سه‌ركه‌وتى كوبه‌ له‌ پاره‌ و پۆست و ئیمتیاز بێ به‌ش نه‌بوه‌, دواهه‌مین پۆستى كه‌له‌سه‌ر پشكى گۆڕان پێدرابو پێش ئه‌وه‌ى تیمى گۆڕان له‌حكومه‌ت ده‌ربكرێت جێگرى وه‌زیرى ناوخۆ بو, یان پێاوێكه‌ توشى كاردانه‌وه‌ و بێزار كردن و داژیه‌تى كردنیش نه‌بوه‌ته‌وه‌, چونكه‌ بینیمان له‌ماوه‌كانى پێشتردا بۆ ڕازیكردنى دڵى كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا ڕۆژنامه‌نوسێكى له‌نێو حه‌ره‌مى گرده‌كه‌ به‌رشه‌ق دا و هه‌موكات له‌ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ و پلانه‌كانیاندا به‌شداربوه‌, كه‌واته‌ هۆكاره‌كه‌ى چیه‌ كه‌ تا ئێستا كه‌س په‌ى به‌و نهێنیه‌ نه‌بردوه‌..؟


ئه‌وانه‌ى نزیكى نما و چیان, له‌ سه‌رجه‌م به‌رنامه‌ و پلان و جوڵه‌ سیاسیى و بازرگانیه‌كان ئاگادارن, باش له‌وه‌ تێگه‌شتوون ئه‌وان ڕێكه‌وتنى ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵ ماڵى تاڵه‌بانى و یه‌كێتیدا هه‌یه‌, چاره‌نوس و هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانى نێو گۆڕان و یه‌كێتى له‌لایه‌ن ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ دیارى كراوه‌, ئه‌و كه‌سانه‌ باش له‌وه‌ تێگه‌شتون ئاینده‌ى سیاسیان له‌ژێر ڕه‌حمه‌تى ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنى پۆست و پاره‌ و بازرگانى و هه‌مو شتێك ده‌پوكێته‌وه‌ یان زۆر جاریش ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌, چونكه‌ ده‌ستى نه‌وه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فاله‌لاى ده‌وروبه‌ریان كه‌شفه‌ به‌تایبه‌ت كه‌سێكى وه‌كو سه‌ركه‌وتى كوبه‌, ڕه‌نگه‌ هه‌شیانبێت به‌و ڕێكه‌وتنه‌یان نه‌زانیبَیت كاتێك بۆیان ئاشكرا بوبێت وه‌كو هه‌ڵویست وه‌رگرتنێك له‌دژیان به‌جێانبهیڵن و ڕووبكه‌نه‌وه‌ ناو یه‌كێتى, یان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ نێو یه‌كێتى و نزیكى نما و چیان پێى ده‌چێ له‌و سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ و پێوه‌ندى و ڕێكه‌وتنه‌ نهێنینه‌ى نێوان ئه‌وان و ماڵى تاڵه‌بانى بێ به‌شكرابن و ڕۆلێان پێى نه‌داربێت بۆیه‌ ئه‌وانیش گۆڕان جێ ده‌هَیڵن.


ئێستا تێگه‌شتین گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتى كوبه‌ بۆچى جێهیشتنێكى ساده‌ و ساكار و سروشتى گۆڕان بۆ نێو یه‌كێتى نیه‌ وه‌كو ئه‌وانى تر, به‌ڵكو جیاوازه‌ و پڕ نهێینى و په‌رده‌یه‌, پاڵنه‌ره‌كه‌شى ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكه‌وتوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتى دا ئیدى ئایا له‌ته‌نكى دا گۆڕان بكه‌نه‌وه‌ به‌نێو یه‌كێتیدا یاخود بۆ ته‌واو كردنى هاوكێشه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌یهێلنه‌وه‌ و كاره‌كانى خۆشیان له‌ژێر په‌ره‌ده‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كه‌ن..؟! بۆیه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌وروبه‌ره‌كانى چیا و نما ده‌یانه‌وێ پێش پلان و پیلانى سه‌ركرده‌ گه‌نجه‌كانیان بكه‌ون و خۆیان به‌ده‌ر له‌و ڕێكه‌وتنانه‌ ڕۆلێك ببین و پێشیان بكه‌ون و ئه‌منیه‌تێكى سیاسى یان ئابورى یا ئه‌منیى بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.

 

كاروخ عومه‌ر : ڕاپۆرتى بنكۆڵكارى

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure