سنور ميديا
331 جار بینراوە 27/9/2018 01:49 AM

ئۆپه‌راسیۆنێكى ده‌ریایى بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى قاچاخچییه‌تیكردن به‌ كۆچبه‌رانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت



سنور ميديا 

هێزه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا و هێزه‌كانى پاسه‌وانى ده‌ریایى مالیزیا ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌شى ده‌ریاییان ئه‌نجامدا.


به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى ئه‌و هێزانه‌، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ كه‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و له‌ كه‌ناراوه‌كانى ڕۆهه‌ڵاتى مالیزیا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌مه‌به‌ستى به‌گژداچوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ریاییه‌كانى وه‌ك قاچاخچییه‌تى به‌ كۆچبه‌رانه‌وه‌یه‌.


به‌رپرسێكى هێزه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیاش ڕایگه‌یاند تاوانه‌كانى وه‌ك قاچاخچێتى كردن به‌ كۆچبه‌رانه‌وه‌ و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر و چه‌ته‌ى ده‌ریایى ئه‌و تاوانانه‌ن كه‌ سنوره‌كانى نێوان ووڵاتان ده‌به‌زێنن و ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ماهه‌نگى نزیك هه‌بێت له‌نێوان ووڵاتاندا بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه‌.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure