نما و چيا
6302 جار بینراوە 26/9/2018 01:57 PM

كوڕانی نەوشیروان مستەفا موڵک ومیدیا ڕادەستدەکەن، میدیاکارێکیش دەڵێ دەنگۆکە چەواشەکارییە



سنور ميديا _ ڕاپۆرتى بنكۆڵكارى

بەگوێرەی زانیارییەکانی سنور میدیا کوڕانی نەوشیروان مستەفا لەنامەکەیاندا کە ئاڕاستەی جفاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کراوە داوایان کردوە خاوەندارێتی کەناڵی کەی ئێن ئێین بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بگەڕێیتەوە و جڤاتی نیشتمانیش بڕیار لەسەر چارەنوسیی گردەکە و موڵکەکانی تری گۆڕان بدات.


بۆ بەدواداچونی زانیاریەکان سنورمیدیا پێوەندی بەدوو ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانەوە کرد بەڵام ئەوان بێ ئاگایی خۆیان لەو نامەیە و هه وڵێکی لەوجۆرەش دەربڕی.


لەلێدوانێکیشی دا بۆ سنور میدیا، میدیاکارێکی شارەزای پێشوی گۆڕان کەداوای کرد ناوی نه هێنرێت ئاشکرای کرد، دەنگۆی گەڕانەوەی خاوندارێتی میدیا و گردی زەرگەتە بۆ سەر گۆڕان چەواشەکارانە و بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک ودرۆیەکی تری هه ڵبژاردنە، چونکە کوڕانی نەوشیروان مستەفا بەتەدبیری دەوروبەرەکەیان چل ڕۆژ دوای مردنی باوکیان چی موڵکێکی گرنگ هه بو لەوانەش گردەکە و پشکەکانی کۆمپانیای گارسن لەسەر خۆیان تاپۆکرد دڵنیابن چل ساڵی تریش ڕادەستی ناکەنەوە و تازە مەگەر گۆڕانخوازان خەون بەوەوە ببینن.


میدیاکارەکەی پێشوی گۆڕان وتیشی کوڕانی نەوشیروان مستەفا بەپیلان وبەرنامە ئینقلابیانکرد بەسەر میدیای گۆڕاندا و دەستیان بەسەریدا گرت، ئەوەی لەگەڵیان نەبو دەریانکرد و سزایان دا و هه‌ومو پرۆسەکەیان لەڕێگەی خاڵیانەوە کەکردیان بەبەڕێوەبەری کارگێری کەناڵەکە جێ بەجێ کرد.


میدیاکارەکەی پێشوی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لەئێستادا کوڕانی نەوشیروان مستەفا باش لەوە تێگەشتون خەڵک ودەنگدەری هوشیاری گۆڕان لەوە تێگەشتوەکەگۆڕان کراوەتە حزبێک هه یمەنەی بنەماڵە بەسەریدا زاڵە، دەستبەسەر هه زۆر شتتدا گیراوە، ڕۆڵی جڤات وڕێکخەر لاواز کراوە، خانەی ڕاپەڕاندن گۆڕانی گرمۆڵە ولاوازتر کرد، کۆمەڵێک بەرژەوەنخواز وایانکردوە گۆڕان ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن نەگێڕێ و بەدوای چڵێیسی دەسەڵاتەوەبێ، نمونەیەکی جوانی لەحکومەتتدا پێشکەش نەکرد، دەنگدەر تۆڵەی لێ دەکاتەوە و دەنگی پێناداتەوە، ئەمەیە کوڕانی نەوشیروان ودەوروبەریانی تۆقاندوە گەر نامەیان بۆجفاتیش نوسی بێ ئەوا دەیانەوێ سینارێۆیەک داڕێژن وعاتیفەی گۆڕانخوازان ڕابکێشن.


میدیاکارەکەی پێشووی گۆڕان جەختیشی کردەوە، گۆڕان وەک نمونەیه ک لەئۆپۆزسیۆن کۆتایی هاتووە و دەسەڵاتی دوو بنەماڵەی مافیا بە کۆمەڵێک پۆپۆلیست ناڕۆخێ و تەنها دەیەوێ بەشی خۆی لەو پارویە کەپێی دەڵێن کێکی دەسەڵات بپچڕێنێ، بۆیە خەڵکی هۆشیار بەئومیدی دروست بونی ئۆپۆزسێۆنێکی بەهێزوجیاوازتر بایکۆتی ئەم هه ڵبژاردنە دەکات.


نزیکەی چل ڕۆژ لەدوای مەرگی نەوشیروان،مستەفا هه ردو کوڕەکەی گردی زەرگەتەیان تاپۆکرد، لەمانگی شوباتی ئەم ساڵیشەوە پارەی کەناڵی کەی ئێن ئێن دابین دەکەن و خۆیان خاوەن قەراری یەکلاکەرەوەن، ڕۆڵیان لەسەپاندنی هه ر بڕیارێکدالەڕێی ڕێکخەری گشتی وچەند کەسایەتیەکی تری سیاسی نزیک لەبنەماڵەکەیان بەسەر گۆڕاندا هه یە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure