سنور ميديا
7555 جار بینراوە 25/9/2018 04:32 PM

عوسمانی حاجی مەحمود : داوا لەهەڵسوڕاوان‌و گۆڕانخوازان‌و دەنگدەران دەكەم دەنگ بەلیستی گۆڕان بدەن



سنور ميديا 

عوسمانی حاجی مەحمود، یەكێك لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان‌و سەركردەی دیاری ئەو بزووتنەوەیە، جەخت لەپشتگیری بۆ بزووتنەوەكەی دەكاتەوە.

 

عوسمانی حاجی مەحمود لەمیانی لێدوانێكی دا بۆ سايتى شارپرێس دەربارەی ئەوەی پشتگیری گۆڕان لەم هەڵبژاردنە دەكات دەڵێت: "دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راو هەڵوێستم وەك خۆیەتی، بۆیە جارێكی تریش جەخت دەكەمەوەو داوا لەهەموو هەڵسڕاوان‌و گۆڕانخوازان‌و دەنگدەرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم رۆژی 30 ئەیلوول بەشداری هەڵبژاردن بكەن‌و دەنگ بدەن بەكاندیدەكانی لیستی 148ی بزووتنەوەی گۆڕان".

 

ئەم هەڵوێستەی ئەو سەركردەیەی گۆڕان لەكاتێكدایە، كە پێشتر جۆرێك لەنیگەرانی لەگۆڕان هەبوو، بۆ ئەوەش دەستبەرداری كارەكانی لەناو بزووتنەوەكەی بووە، كە لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ شارپرێس پێشتر رایگەیاندبوو، دەستی لەئەندامی خانەی راپەڕاندن كێشاوەتەوە، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پشتگیری گۆڕان دەكات.

 

عوسمانی حاجی مەحمود راشیگەیاندبوو "كاك نەشیراون مستەقا، سەركردە و رەمزێكی گەورەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردە، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و مێژوونووس و نووسەر و تێكۆشەرێكی مەزنی سادەو خۆنەویست بوو، لەپێگەیەكی بەهێز و كاریگەرەوە هەموو ژیانی لەپێناوی سەرفرازی گەلەكەیدا تەرخان كردووە، ئەركی ئەخلاقی هەموومانە ئەو راستییانە دەربارەی بەڕێزیان لەیادنەكەین و مێژووی خەبات و پڕۆژە سیاسییەكەی زیندو بهێڵرێتەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure