سنور ميديا
336 جار بینراوە 23/9/2018 01:25 AM

په‌نابه‌رانى كورد له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌كان نائومێد ده‌كرێن



سنور ميديا 

ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى گاردیان بڵاویكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا داوایه‌كى كۆمه‌ڵه‌ى ته‌ندوستى ئوسترالیاى سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران بۆ ئوسترالیا ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌.


ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ پێشتر داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا، سكۆت مۆریسن، كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى ژن و منداڵ له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆوه‌بۆ ئوسترالیا.


له‌ به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا له‌پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داواكه‌ ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌ نییه‌ كه‌ هیچ لایه‌نێكى سیاسه‌تى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.


ئوسترالیا به‌رده‌وامه‌ له‌ پیاده‌كردنى سیاسه‌تى پاراستنى سنوره‌كانى ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ده‌ستگیركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخه‌ بۆ ئه‌و ووڵاته‌ى كه‌ سه‌ره‌تا له‌وێوه‌ هه‌وڵیانداوه‌ به‌ قاچاخ بچن بۆ ئوسترالیا.


به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ میدیایه‌كان ، به‌شێك له‌ په‌نابه‌رانى هه‌ردوو دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا به‌ڕه‌گه‌ز كوردن.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى ڕۆژنامه‌ى گاردیان

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure