بهرههم صاڵح |
1299 جار بینراوە |
20/9/2018 02:25 PM |
|
هاوپەیمانی فەتح بەمەرج دەنگ بەرهەم ساڵح دەدات
سنور ميديا
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، بەسەرۆكایەتی هادی عامری هەڵوێستی خۆی لەسەر كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری عێراق راگەیاند,كه دهبێت ببێتە كاندیدی هاوبەشی پارتی دیموكراتو یەكێتی نیشتمانی.
ئەحمەد ئەسەدی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەوان وەك هاوپەیمانی فەتح هیچ دژایەتییەكیان بۆ كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری عێراق نییە، بەڵام وەك هاوپەیمانییەكە بەرمەج دەنگی پێدەدەن.
وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لەبارەی مەرجەكەیان ئەوەی راگەیاند، كە بەمەرجی ئەوە دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن بۆ سەرۆك كۆمار، ناوبراو بێتە كاندیدی هاوبەشی پارتی دیموكراتو یەكێتی نیشتمانی.
رۆژی چوار شەممە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بەرهەم ساڵح وەك كاندیدی حیزبەكە بۆ سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد، كە پارتی دیموكرات رایگەیاند، ئەوە كاندیدی ئەوان نییەو خۆیان كاندیدیان بۆ ئەو پۆستە دەبێت.
ئەسەدی ئەوەشی راگەیاندووە، بەرهەم ساڵح لای ئەوان كەسایەتییەكی قبووڵكراوە، بەڵام دواجار دەبێت لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەسەری رێكبكەونو بیكەنە كاندیدی هاوبەشی خۆیان.