سنور ميديا
2142 جار بینراوە 20/9/2018 02:01 AM

خشته‌ى دابه‌ش كردنى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا

پاش گه‌یشتنی‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق، وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ و له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا‌كان دابه‌شده‌كرێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ سنور مييايى وت "  له‌ئێستا بڕه‌ پاره‌كه‌ى به‌غدا گه‌شتوه‌ته‌ هه‌رێم و هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌ش كردنى مووچه‌ ده‌ست پێ ده‌كات".

 

وتيشى "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "رۆژی دووشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا‌كانی دیكه‌ی كه‌ خه‌رج نه‌كراون خه‌رج ده‌كرێت".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "رۆژی سێشه‌ممه‌ 25ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ش 26و 27ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت".

 

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure