سنور ميديا
174 جار بینراوە 20/9/2018 01:43 AM

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستی كه‌ركوك رویدا



سنور ميديا

ئه‌مشه‌و له‌ گه‌ڕه‌كی تسعین له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌ و ئامارەکان باس لە کوژراو و بریندار دەکەن.

 

عەمید ئیدریس رەفعەت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ به‌رده‌م باره‌گای حزبی ده‌عوه‌ له‌ كه‌ركوك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوو برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

 

هاوكات میدیا عیراقییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ بۆمبێك له‌ناو ئۆتۆمبیلێكدا ته‌یوه‌ته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌ پزیشییه‌كانی كه‌ركوكیش به‌ میدیا عیراقییه‌كانی راگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سێ بۆ پێنج كه‌س بریندار بوون.

 

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منی چوه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كردوه‌ته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure