سنور ميديا
541 جار بینراوە 16/9/2018 02:59 PM

بەشیر حەداد بە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا



سنور ميديا 

بەشیر حەداد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

 

ئەمڕۆ یەك شەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ دیاریكردنی جێگری دووهەمی سەرۆكی پەرلەمان سازكرا لە نێوان بەشیر حەداد كاندیدی پارتی و ئەحمەد حاجی رەشید كاندیدی كۆمەڵی ئیسلامی.

 

بەشیر حەداد 185 دەنگ و ئەحمەدی حاجی رەشید 53 دەنگ و 28 دەنگ پوچەڵكرانەوەو 16 دەنگیش سپی بوون.

 

دوێنێ دەستەی نوێی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە سەرۆك و جێگری یەكەم هەڵبژێردرا، بەڵام جێگری دووهەم كە پشكی كوردە، بەهۆی بوونی چوار كاندیدەوە دواخرا بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure