سنور ميديا
964 جار بینراوە 15/9/2018 12:34 PM

"قاسم سلێمانی و برێت مه‌كگۆرک به‌ نهێنى كۆبوونه‌ته‌وه‌"



سنور ميديا 

به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ رۆژنامه‌ى (جه‌ریده‌ى) كوه‌یتى له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا  بڵاویكردووه‌ته‌وه‌هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسی ئێران و برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش به‌نهێنى كۆبوونه‌ته‌وه‌ و چه‌ند پرسێكى هه‌ستیاریان تاوتوێكردووه‌ له‌وانه‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و پاڵێوراوى ئه‌و پۆسته‌ كۆتاییهێنان به‌ گرژى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ عێراق .

 

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ قاسم سلێمانی و برێت مه‌كگۆرک سێشه‌ممه‌ى رابردوو به‌نهێنى كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا بكات.

 

ئامانجى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ پرسی پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق بووه‌ كه‌ تائێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى رێنه‌كه‌وتوون.

 

رۆژنامه‌ی جه‌ریده‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هه‌ردوولا باسیان له‌ چۆنێتى راگرتنى ئه‌و ئاڵۆزییه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ له‌ عێراقدا.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ى رۆژنامه‌ كوه‌یه‌تییه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر داواى لایه‌نى ئه‌مریكى بووه‌ و تیایدا مه‌كگۆرک ئه‌وه‌ى به‌ سلێمانى وتووه‌ كه‌ ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كونسڵخانه‌ى ئێرانه‌وه‌ نه‌بووه‌ له‌ شارى به‌سڕه‌ كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجامدرا و داواشی له‌ سلێمانى كردووه‌ كه‌ گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ عێراق ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌ هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوسنورى عێراقدا .

 

به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ مه‌كگۆرک به‌ سلێمانى وتووه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌دیاریكراوى پاڵپشتی هیچ پاڵێوراوێك ناكات بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق به‌ خودى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاشه‌وه‌ و پێشى باش بووه‌ كه‌ كه‌سێكى نوێ بهێنرێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.

 

رۆژنامه‌ كوه‌یتیه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا قاسم سولێمانى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى خستووه‌ته‌ به‌رده‌م برێت مه‌كگۆرک كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و لایه‌نه‌ى هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر كونسڵخانه‌ى ئێران هه‌مان گروپ كارى له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا كردووه‌ له‌ عێراق تاوه‌كو ئاڵۆزى له‌نێوانیاندا دروست بكات.

 

هه‌ردوولا رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام و نهێنى هه‌بێت له‌نێوانیاندا بۆ رێگرى له‌ پێكدادانى نێوانیان له‌ عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و باسیشیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌كرێت ئه‌و هه‌مئاهه‌نگیه‌ى نێوانیان زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى لوبنانیش چاره‌سه‌ر بكرێت و حكومه‌تێكى نوێ له‌و وڵاته‌ پێكبهێنرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure