سنور ميديا
2712 جار بینراوە 14/9/2018 01:22 PM

ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م صاڵح له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سول و نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى ئاشكرا كرا



سنور ميديا

یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كۆبوونەوە و ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و بڕیاریان دا كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بن.

 

یەكێتی و هاوپەیمانی لە ڕاگەیەنراوەكەدا، ڕایانگەیاندووە، هەردولا جەختیان كردەوە لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكانی كوردستان و ئەو كێشانەی روبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێكەوتنێكی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەكان.

 

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووەە، "بڕیاریشدرا كۆبونەوەكان بەردەوام بن".

 

راگەیەنراوی هاوبەشی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری)


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۱۸ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی (كۆسرەت رسول علی) جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و بە ئامادەبونی (د.بەرهەم سالح) سەرۆكی هاوپەیمانی كۆبونەوەی باڵای (یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.


لەكۆبونەوەكەدا هەردولا جەختیان كردەوە لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكانی كوردستان و ئەو كێشانەی روبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێكەوتنێكی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەكان.


بڕیاریشدرا كۆبونەوەكان بەردەوام بن.

هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure