عه‌بادى
539 جار بینراوە 8/9/2018 12:46 PM

عه‌بادى له‌سه‌ر سوتانى باره‌گاى كونسوڵخانه‌ى ئيران له‌ به‌سره‌ بريارى دا



سنور ميديا

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا، هێزە ئەمنییەكانى بەرپرس لە پاراستنی دامەزراوە و كونسوڵخانەی ئێرانى لە بەسرە، رەوانەی لێكۆڵینەوە بكات.

 

لەو بارەیەوە نوسینگەی رۆژنامەوانی عەبادی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە"حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەونجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی كرد بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنییەی بەرپرس بووە لە پاراستنی دامەزراوە عیراقییەكان و كونسوڵخانەی ئێرانی لە بەسرە".

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە"هۆكاریی لێكۆڵینەوەكە بۆ بەجێنەگەیاندنی ئەركی فەراهەمكردنی پارێزگاریی پێویست بۆ ئەو دامەزراوانە، لەلایەن ئەو هێزەوە دەگەڕێتەوە".

 

پاش زنجیرەك خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای بەسرە، ئێوارەی دوێنێ‌ خوۆپیشاندەران لەگەڵ وتنەوەی دروشمی دژ بە وڵاتەكە هەڵیانكوتایە سەر بارەگای كونسوڵگەریی ئێران لە بەسرە و سوتاندییان، دوابەدوای ئەوەش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە قەدەغەی هاتووچۆی لەو شارە تا كاتێكی نادیار ڕاگەیاند.

 

پاش ڕووداوەكە، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەتوندی ئیدانەی ئەو كارەی كرد و داوای لە حكومەتی عیراق كرد، ئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوە بدۆزێتەوە و بە سزایان بدات.

 

بە وتەی قاسمی" بەپێی زانیاریی سەرەتاییەكانی ئەوان، هۆكارێكی تری ڕووداوەكە كەمتەرخەمیی هێزە ئەمنییەكانی عیراق بووە لەو ناوچەیە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure