ڤلادیمێر پوتن، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، و حه‌سه‌ن ڕۆحانی |
872 جار بینراوە |
7/9/2018 07:58 PM |
|
ئێران و روسیا و توركیا به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌ی تارانیان بڵاوكرده‌وه
سنور ميديا
سه‌رۆكه‌كانی ڕوسیا و توركیا و ئێران ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانی بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێك كه هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراوی حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب-ی ئه‌و وڵاته دووربخاته‌وه.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕوسیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، و حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ له تاران كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌یان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سوریا ئه‌نجامدا.
له‌به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆك كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بژارده‌ی سه‌ربازیی ناتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا بكات، و ته‌نها به پرۆسه‌یه‌كی دانوستانی سیاسی كێشه‌كه كۆتایی دێت.
له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ فۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و ڕوسیا شاری حه‌له‌ب-یان بۆردومانكرد، ئه‌ردۆغان داوای ئاگربه‌ستی كرد، و جه‌ختیكرده‌وه ئه‌گه‌ر هێرشێكی فراوان بكرێته‌سه‌ر ئیدلیب، وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت چیتر ئاواره‌كانی ئه‌و شاره له‌خۆبگرێت.
پوتن و ڕۆحانی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان ڕه‌تكرده‌وه. پوتن ڕایگه‌یاند ئاگربڕ هیچ سودێكی نابێت، ئه‌گه‌ر گروپه چه‌كدارییه ئیسلامییه‌كانیش ئاگربه‌ست ڕانه‌گه‌یه‌نن. ڕۆحانی ڕایگه‌یاند ده‌بێت سوریا سه‌رجه‌م خاكی ئه‌و وڵاته كۆنترۆڵبكاته‌وه.